حەجى شێخۆمەر بێڕۆخى لە زستانى ١٩١٦ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری كوردستان لەدایک بووە، لە حوجرە خوێندوویەتى، ساڵى ١٩٤٥ دواى نسکۆى شۆڕشى دووەمى بارزان ٤ ساڵ لەلایەن حکومەتى العراق زیندانى دەکرێت، پاش ئازادبوونى ڕوودەکات زێدى خۆیان لەوێ نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٥٩ دواى گەڕانەوەى مەلامستەفا بارزانى دووبارە دەگەڕێتەوەى بۆ باشوورى كوردستان، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى ثورة ايلول ئاوارەى بلد ئێران دەبێت، لە گوندى جەڵدیانى سەر بە شارۆچکەى شنۆ نیشتەجێ دەبن، پاشان لەلایەن حکومەتى ئەوکاتى ئێران دوور دەخرێتەوە بۆ شارى یەزد، لە مانگى تەمووزى ١٩٧٦ خیزانەکەشى دەچنە لاى لە شارى ناوبراو و بەیەکتر شاد دەبنەوە، ساڵى ١٩٨٩ کۆچى دوایی کردووە.
خەباتنامەساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە قوات البيشمركةى شۆڕشى دووەمى بارزان دەکات و دەبێتە سەرقۆڵ، لە ٢٠ى تشرینى یەکەمى ساڵی ١٩٤٣ کاتێک مەلامستەفا بارزانى لە سلێمانى دەگەڕێتەوە بۆ دەڤەرى بارزان، لە ژێر فەرمانى بارزانى هێزى شۆڕشگێڕان چەند نشاطێک ئەنجام دەدات، یەکێک لە نشاطەکان لێدانى قشڵەى گوندى زێتى دەڤەرى گەردییەکانە، لەو نشاطە حەجى بێڕۆخى سەرکەوتن بەدەست دێنێت. لە ٢٨ى تشرینى یەکەمی ١٩٤٣ الجيش العراقي لەچەند قۆڵەوە بۆ چاو شکاندنى هێزى شۆڕشگێڕە بارزانییەکان لە ڕواندزەوە هێرش بۆ سەر ناوچەى گۆڕەتوو دەست پێدەکەن، حەجى بێڕۆخى وەک قائدێک بەشدارى ئەو بەرگرییە دەکات. بەشدارى داستانى مەزنێ لە ١٠ی تشرینى دووەمى ١٩٤٣، شەڕى بادلیان-کەونەگوند لە ٢٨ی ئابى ١٩٤٥، داستانى مەیدان مۆریک لە ٥ی ئەیلوولى ١٩٤٥ دەکات و لە داستانی مەیدان مۆریک بەسەختى بریندار دەبێت.
ساڵى ١٩٤٥ دواى نسکۆى شۆڕشى دووەمى بارزان، حەجى بێڕۆخى لەبەر سەختى برینەکەى تواناى ئەوەى نابێت لەگەڵ مەلامستەفا بارزانى بۆ ڕژهەڵاتى كوردستان بچێت، بۆیە لەلایەن حکومەتى العراق دەسگیر دەکرێت و پاش چوار ساڵ زیندانى هەوڵ دەدرێت ڕادەستى جەندرمەکانى حکومەتى تورکیا بکرێت. ساڵى ١٩٥٩ دواى گەڕانەوەى مەلامستەفا بارزانى لە یەکێتى سۆڤیەت حەجى بێڕۆخى بۆ دیدەنى مەلامستەفا بارزانى دەچێتە لاى، ئەوە سەرەتاى علاقة کردنەوەى حەجى بێڕۆخی دەبێت.
ساڵى ١٩٦١ حەجى بێڕۆخى و چەند کەسێک لە عەشیرەتەکەى پەیوەندییان بە قوات البيشمركةى شۆڕى ايلول کرد. لە ١٦ی ئەیلوولى ١٩٦١ لە شەڕى چیاى پیرس لە ئاکرێ دژى هێرشى سوپا بۆ سەر ناوچەکانى هێزى شۆڕش بەشدارى کرد. هەمان ساڵ بەشدارى داستانى لۆماناى لە دەڤەرى بادینان کردووە. ساڵى ١٩٦٢ لە شەرەکانى ناوچەى باعەدرێ و ئەتروش بەشدارى کردووە.
لە ٢٨ی ئایارى ١٩٦٢ لەگەڵ مەلامستەفا بارزانى دەگەڕێتەوە بۆ دەڤەرى ڕواندز و باڵەکایەتى، لە ٤ی نیسانى ١٩٦٢ لەگەڵ چەند قائدێکى ترى پیشمرگة گەمارۆى قشڵەى ڕایاتییان لە ناحیەى حاجى ئۆمەران دا، لە مانگى ئابى ١٩٦٢ پاش ئەوەى لەگەڵ مەلامستەفا بارزانى گەیشتە ناوچەى خۆشناوەتى، بەشدارى ئازادکردنى قشڵەى هیران و نازەنینى کردووە، مقر لە هیران و نازەنین دانابوو. لە ٢٥ی ئەیلوولى ١٩٦٢ سەرکردایەتى قوات البيشمركةى کردووە بۆ ئازادکردنەوەى دەڤەرى خواکوڕک لە ناحیەى سیدەکان.
٤ی شوباتى ١٩٦٣ یاوەرى مەلامستەفا بارزانى کردووە بۆ دەڤەرى ڕانییە و قەڵادزە، بۆ لێدانى خائن، لە ٢٩ى حوزەیرانى ١٩٦٣ وەک قائد بەشدارى شەڕى دەربەندى کۆڕێی کردووە، لە ١٣ى تەمووزى ١٩٦٣ بەشدارى شەڕى سپیلکی لە نزیک گوندى کەڵەکین کردووە، لە ٢٤ى ئابى ١٩٦٣ بەشدارى شەڕى کورانى کردووە و وەک قائد ڕۆڵێکى سەرەکى لەو شەڕە هەبووە، لە ٣٠ى ئاب ١٩٦٣ لە کۆڵانادەرێ لە چیاى پیران بەرپەرچى هێرشێکى گەورەى الجيش العراقي داوەتەوە، لە ١٧ی ئەیلوولى ١٩٦٣ لەژێر فەرماندەیی لوقمان مستەفا بارزانى هێڵى بەرگریان لە شیوێ گوندى داناوە و چەندین شەڕ لەنێوان قوات البيشمركة و سوپا ڕوویانداوە.
مانگى کانوونى دووەمى ١٩٦٤ یاوەرى مەلامستەفا بارزانى دەکات بۆ دەڤەرى پشدەر و ڕانیە، ساڵى ١٩٦٥ تاوەکوو ١٩٧٠ حەجى بێڕۆخى لەتەواوى شەڕ و پەلامارەکانى الجيش العراقي بۆ چیاى زۆزک و گەروى عومەرئاغا و سەرتیز و گەروو بێشە ڕۆڵى قائدێکى ئازا و دانا دەبینێت بۆ ڕێکخستنەوەى قوات البيشمركة و بەرگریکردن.
لە ٦ی نیسانى ١٩٦٦ فەرماندەیی قوات البيشمركةى بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشى الجيش العراقي بۆ سەر گەروى عومەرئاغا کرد، ساڵى ١٩٦٧ دواى دامەزراندنى هێزى باڵەک حەجى بێڕۆخى بوو بە قائدى بەتالیۆنى یەکى ئەو هێزە، ساڵى ١٩٦٨ هەر لە ڕووبارى موسەکاوە تاکوو گەروى عومەرئاغا و چیاى زۆزک و گەروی بێشە و چیاى سەرتیز تا شەقامى هاملتۆن خرایە ژێر سەرپەرشتى حەجى بێڕۆخى.
ساڵى ١٩٧٤ دواى دەست پێکردنەوەى شەڕى نێوان قوات البيشمركة و الجيش العراقي، مسؤول میحوەرەکانى چیاى زۆزک و دەشتە دیانا و گەروى عومەرئاغا و چیاى سەرتیزى لەسەر شان بووە، زۆربەى هێرشەکانى الجيش العراقي بەرپەرچ داوەتەوە، تاوەکوو ساڵى ١٩٧٥ پیشمرگةکانى لەو شوێنانە بوون بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانى الجيش العراقي.
ساڵى ١٩٨٠پەیوەندى بە قوات البيشمركةى ثورة جولان دەکاتەوە، هێزێک لە ٩٠ پیشمرگة پێک دەهێنێتەوە، بۆ ئەنجامدانى نشاط لە ناوچەى خانێ بەرەو ناوچەى کەوپەڕ و لەوێشەوە بۆ دۆڵە تویێ بەڕێدەکەون، لە حاجى ئۆمەران چەندین گورز لە الجيش العراقي دەوەشێنن، تاوەکوو نەخۆش کەوتنى بەردەوام دەبێت لەسەر خەبات و تێکۆشان.
سەرچاوە:ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى الحزب الديمقراطي الكوردستاني.





