شەهید ئەحمەد مستەفا میلۆک خیدر، لە ساڵی 1935 لە گوندی جینێراوەی شارۆچکەی ڕەواندز سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. گوندنشین بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە و خێزاندار بووە. لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن د. مەحموود عوسمانەوە بووە پێشمەرگە و بەشداریی چەندین جەنگی ناوچەکانی سۆران و بالەکایەتی کردووە. لە ساڵی 1974 لە ناوچەی ناوپیردان بەهۆی توپبارانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید بووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


