بووەتە بەرپرسی ڕێکخستنی خەبات لە لقی زاخۆ، لە ساڵی ١٩٨٨ دوای شاڵاوەکانی ئەنفالی بەدناو و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە و لەوێوە بۆ کۆمەڵگەی ئاوارەکانی ئامەد گواستراوەتەوە، دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و بووەتە بەرپرسی کەرت لە بێرسیاڤ، لە ساڵی ١٩٩٢ پلەی فەرماندەی سوپای یەکەمی زاخۆی وەرگرتووە و لە ساڵی ١٩٩٤ بووەتە فەرماندەی فەوج.
حاج خدر عومەر لە ساڵی ١٩٧٨ بەشداری لە شەڕەکانی ئالۆک و سەرتەک کردووە، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ بریندار بووە، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی کەتینە لە چیای قەندیل بەشداری کردووە، لە ٢٢ی ئەیلوول بۆ جاری دووەم بریندار بووە، کاتێک سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٨٤ هێرشی کردە سەر لێژنەی ناوچەی زاخۆ، چالاکییەکی بەرچاوی لە بەرگریدا هەبووە، لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٤ بۆ جاری سێیەم بریندار بووە، لە هەمان ساڵ و لە کاتی بەشداریکردنی لە شەڕی گوندی ئافکنی لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ بۆ جاری چوارەم بریندار بووە، هەروەها لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ و ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ لە کاتی بەشداریکردنی لە شەڕەکانی ناوچەی زاخۆ و سری دێری دووجار بریندار بووە.
لە کۆنگرەی سێزدەیەم ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێبەخشی، هەروەها پلەی عەمید و فەرماندەی هێزی لە سوپای یەکەمی سنجار پێدرا.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


