شەهید حەمەد ئیسماعیل میڕاد، لە ساڵی ١٩٤٩دا لە گوندی سەردرێی دۆڵی خانەقا، سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر، لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریک بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیریی پێک نەهێنا بوو.
لە ساڵی ١٩٦٦دا پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی ٤ی هێزی بالەک بووە پێشمەرگە. لە شەڕی هیندرین و کۆڕەک و ناوچەی ڕەواندزدا بەشداریکردووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا لە گوندی سەردرێی دۆڵی خانەقا بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عێراق شەهید کراوە.
١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


