پارێزەر سیرجیس فەتحوڵڵا شەماس بە ناوی (سیرجیس فەتحوڵڵا ئەلموحامی) ناسراوە. لە ساڵی 1920 لە شاری موسڵ لەدایک بووە. بە نەتەوە کلدانی و بە ئایین مەسیحیی کاسۆلیکە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری موسڵ تەواو کردووە. لە ساڵی 1939 لە بەشی ماف لە کۆلێژی مافی شاری بهغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1943دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی کاری پارێزەری بووە. لە ساڵی 1971دا چووەتە وڵاتی لوبنان و لەوێ نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1975دا پاش شکانى شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری وڵاتی ئێران بووە. لە مانگی ئابی 1979دا پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئێران داوای مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی بەریتانیا کردووە. لە ساڵی 1984دا وەک پەنابەر چووەتە شانشینی سوید و لەوێ نیشتەجێ بووە. لە 23ی تەمموزی 2006 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی سریانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، کوردی، سویدی و فارسی بووە.
خەباتنامە
لە ساڵی 1946دا پەیوەندیی بە پارتی سەربەخۆیی عێراق (حیزب ئەلئیستیقلال ئەلعێراقی) کردووە. لە ساڵی 1946دا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی گەل (حیزب ئەلشەعب). خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی بە زمانی عەرەبی ئەلڕەوافید بووە. لە ساڵی 1947دا بەرپرسی لقی موسڵی پارتی گەل (حیزب ئەلشەعب) بووە. لە ساڵی 1948دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کورد کردووە. لە 4ی حوزەیرانی 1956دا خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی بە زمانی عەرەبی ئەلڕائید بووە کە لە شاری موسڵ چاپ دەکرا و لە 14ی تەمموزی 1958دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەربازەوە داخرا. لە 7ی ئایاری 1959دا خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی بە زمانی عەرەبی ـ کوردیی ئەلحەقیقە ـ ڕاستی بووە کە لە شاری موسڵ دەردەچوو و لە 3ی نیسانی 1960دا پاش 24 ژمارە لەلایەن حکوومەتی کۆماری عێراقەوە داخرا. لە مانگی کانوونی دووەمی 1959دا پشتیوانیی لیستی مامۆستایانی پارتی کۆمۆنیستی عێراقی کردووە لە هەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی عێراق لە شاری موسڵ.
لە ساڵی 1959دا ڕۆڵی لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ئاشتی لە شاری موسڵ هەبووە کە پارتی کۆمۆنیستی عێراقی ئەنجامی دابوو و پاشان لە سەرکوتکردنی کودەتای عەقید عەبدولوەهاب شەواف (1916 - 1959) لە شاری موسڵ ڕۆڵی هەبووە. لە ساڵی 1959دا یەکێک بووە لە دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی خەبات کە ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووە. لە ساڵی 1960دا لە پارێزگای موسڵ سەرقاڵی کاری پارێزەری بووە. لە ساڵی 1961دا لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوولدا بە هاوکاریی ئەندازیار شەوکەت کە بە ناوی شەوکەت ئاکرەیی ناسرابوو، ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی نهێنی لە شاری بهغدا چاپ کردووە. لە ساڵی 1961دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراقەوە دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ڕومادی لە ڕۆژئاوای عێراق کراوە. لە هەمان ساڵدا کەوتووەتە بەر لێبوردنی گشتی و ئازاد کراوە. پاشان دەستی بە چاپکردنی ڕۆژنامەی خەبات کردووە، لە 9ی حوزەیرانی 1963دا لەو کاتەی ڕاوێژکاری شاندی دانوستانکاری کۆنگرەی یەکەمی گەل (کۆنگرەی کۆیە) لەگەڵ ڕژێمی بهغدا بووە و لەلایەن میلیشیاکانی (ئەلحەرەس ئەلقەومی) سەر بە پارتی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیستەوە دەستبەسەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
لە ساڵی 1968دا لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئەلقادیر و ئەلتەخی) بووە. دووەمین سەرنووسەری ڕۆژنامەی بە زمانی عەرەبی (ئەلتەخی) بووە. لە ساڵی 1968دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. ساڵانی (1968 - 1969) مامۆستای وانەی سەرەتای زانستی سیاسی و مێژووی سەردەمی عێراق لە خولی یەکەمی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی شۆڕش بووە. لە ساڵانی (1968 - 1969) مامۆستای وانەی کاروباری عێراق لە خولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی چۆمان لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای هەولێر بووە. لە ساڵی 1969دا مامۆستای وانەی زانستە سیاسییەکان لە خولی دووەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردان لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای هەولێر بووە. لە 12ی حوزەیرانی 1970دا بە فەرمانی مستەفا بارزانی (1903 - 1979) بووە ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەردانی شاری نەجەف لە ڕۆژئاوای عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئایەتوڵڵای مەزن عەبدولموحسین حەکیم (1889 - 1970) مەرجەعی باڵای شیعەکانی جیهان. لە 25ی حوزەیرانی 1970 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی عێراق بە فەرمانێکی دیکە فەرمانی دادگای عورفی سەربازیی موسڵ لەبارەی ئەوەوە هەڵدەوەشێنێتەوە. لە 23ی ئابی 1970 بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی عێراق دەستبەسەرداگرتنی سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان (کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموكراتی كوردستان) هەڵبژێردراوە. لە مانگی تەمموزی ١٩٧٠ تا مانگی تشرینی دووەمی ١٩٧٠ مامۆستای وانەی جوگرافیای عێراق بووە لە خولی سێیەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری بهغدا. لە ساڵی ١٩٧٠دا بەهۆی نووسینی وتارێک لەبارەی کۆچی دوایی جەمال عەبدولناسر (١٩١٨ - ١٩٧٠) لە ڕۆژنامەی (التآخي)دا، بۆ ماوەی حەفتا ڕۆژ لەلایەن بەرپرسانی پارتی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستەوە لە بەندیخانەی (قصر النهاية) لە شاری بهغدا بەند کراوە و ئەشکەنجە دراوە. پاش چوون بۆ لوبنان لە ساڵی ١٩٧٣دا لەلایەن دهزگای ههواڵگری لوبنانەوە بۆ ماوەیەک بەند کراوە. لە ساڵانی (١٩٧٣ - ١٩٧٤) بە فەرمانی مەسعود بارزانی ئەندامی لێژنەی ئامادەکردن و نووسینی پڕۆژەی فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی مانگی سووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٤دا مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە خولی شەشەمیشدا لە فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە گوندی زینووی شێخی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ساڵانی (١٩٧٤ - ١٩٧٥) سەرنووسەری گۆڤاری (الکادر) و ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ٢٥ی نیسانی ١٩٩٩دا گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن پارێزەر جەوهەر نامیق سالم (١٩٤٦ - ٢٠١١) سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانەوە لە شاری هەولێر پێشوازی لێ کراوە. ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لەلایەن دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێ کراوە. ڕۆژانی ٣ تا ٥ی نیسانی ٢٠٠١ بەشداریی کۆنگرەی یەکەمی ئەکادیمیی لەبارەی کەرکووکەوە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری هەولێر کردووە و وتاری پێشکەش کردووە.
بەرهەمەکانی:
١ - أضواء على القضية الآشورية ١٩٣٣.
٢ - الأسس التاريخية للحركة العمالية العالمية ١٩٤٦.
٣ - إسقاط الحكم لا يكون بضربة ١٩٩٠.
٤ - مغامرة الكويت، الوجع والخلاف ١٩٩١ (لە دوو بەرگ پێکهاتووە).
٥ - جرائم الحرب ومرتكبوها في العراق والكويت ١٩٩٢.
٦ - مباحث آشورية تاريخ ما أهمله التاريخ ١٩٩٧.
٧ - زيارة للماضي القريب ١٩٩٨.
٨ - فاتحة انتشار المسيحية في ميزوبوتاميا. چوار بەرگ.
٩ - کوردستان و ئالاموت ـ (چاپی یەکەم ١٩٨٦)، (چاپی دووەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
١٠ - حول جرائم الحرب وجرائم ضد السلام والإبادة العنصرية (چاپی دووەم ٢٠٠٤).
١١ - مهد البشرية (چاپی یەکەم ١٩٧١)، (چاپی سێیەم ٢٠٠١)، (چاپی چوارەم ٢٠١٠)، (چاپی پێنجەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
١٢ - جنوب کوردستان ـ (چاپی دووەم ١٩٩٩)، (چاپی سێیەم ٢٠٠١)، (چاپی چوارەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
١٣ - جمهورية مهاباد ـ (چاپی یەکەم ١٩٧٢)، (چاپی دووەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
١٤ - العراق في عهد قاسم ٢٠١٢ وەرگێڕانە و لە دوو بەرگ پێکهاتووە.
١٥ - قيام وسقوط الرايخ الثالث ٢٠١٢، وەرگێڕانە و لە دوو بەرگ پێکهاتووە.
١٦ - نظرات في القومية العربية ٢٠١٢ لە پێنج بەرگ پێکهاتووە.
١٧ - السير ٢٠٠٥ وەرگێڕانە لە سێ بەرگ پێکهاتووە.
١٨ - رجال ووقائع في الميزان ٢٠١٢.
١٩ - مذكرات بنفينوتو تشيليني ٢٠١٢ وەرگێڕانە.
٢٠ - مباحث على هامش سورية الشيخ عبيد الله النهري ـ (چاپی یەکەم ٢٠٠٠)، (چاپی دووەم ٢٠١٠)، (چاپی سێیەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
٢١ - قضية الكرد ٢٠١٢ لە دوو بەرگ پێکهاتووە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە ناونیشانی هۆشیاربوونی کورد مێژووی سیاسی ١٩٠٠ - ١٩٢٥، ساڵی ٢٠٠٩ چاپ کراوە.
٢٢ - حول جرائم الحرب وجرائم ضد السلام والإبادة العنصرية ٢٠١٤.
٢٣ - تاريخ الموسيقى العربية، وەرگێڕانە.
٢٤ - كارمن بروسير ١٩٥٤، وەرگێڕانە.
٢٥ - تحالف الشخص المعنوية الأمين في مقررات محكمة تمييز العراق.
٢٦ - رحلة إلى رجال شجعان في کوردستان، (چاپی دووەم ١٩٩٩)، (چاپی سێیەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
٢٧ - كيف تنتهي السماء ١٩٥٣، وەرگێڕانە.
٢٨ - آخر محكوم بالإعدام، ١٩٣٣، وەرگێڕانە.
٢٩ - ذكريات عن بيت إعدام، ١٩٥٣، وەرگێڕانە.
٣٠ - قصة المخالفين ١٩٥٨، وەرگێڕانە.
٣١ - الموصل أم العربيين ١٩٥٦.
٣٢ - تحالف الشخص المعنوي الأمين في مقررات محكومية العراق ١٩٥٧.
٣٣ - تراث الإسلام ـ (چاپی یەکەم ١٩٥٤)، (چاپی دووەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە، لە دوو بەرگ پێکهاتووە.
٣٤ - کورد و تورک و عەرەب ـ (چاپی یەکەم ١٩٧٠)، (چاپی دووەم ٢٠١٢)، وەرگێڕانە.
٣٥ - معاني أسماء الأصوات في كتاب الأغاني للأصفهاني ١٩٥٨.
٣٦ - هيئة المخالفين ١٩٥٣.
سەرچاوە:١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
٢ - ئاورێل دان، العراق في عهد قاسم، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال ٢٠١٢) لاپەڕە ٢، ٥١٢.
٣ - ئاورێل دان، العراق في عهد قاسم، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی دووەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال ٢٠١٢) لاپەڕە ١، ٤٦٣.
٤ - إيضاح من الحزب الديمقراطي الكوردستاني في العراق، جەریدەی التآخي، ژمارە ١٣٤٤، بەغدا، مەتبەعەی التايمز، سێشەممە، ٢٩ی ئایاری ١٩٧٣ لاپەڕە ٤.
٥ - برائي الرئيس البارزاني.. عقد مؤتمر أكاديمي حول كركوك، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، دامەزراوەی گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ژمارە ٥٩، ساڵی پێنجەم، هەولێر ٣٠ی نیسانی ٢٠٠١ لاپەڕە ٢٥.
٦ - بێوار نوورەدین، کورد و کوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستی کتێبی کوردی، بەرگی دووەم بەشی دووەم، (تاران ـ چاپخانەی تاران ٢٠١٦) لاپەڕە ٣٠٢، ٣٠٣.
٧ - پلوتارک، السير، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ بڵاوکراوەکانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ٢٠٠٥) لاپەڕە ٦٥٦.
٨ - پلوتارک، السیر، وەرگێڕانی جرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی دووەم، (هەولێر ـ بڵاوکراوەکانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ٢٠٠٥)، لاپەڕە ٦٦٣، ١٢٤٧.
٩ - پلوتارک، السیر، وەرگێڕانی جرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی سێیەم، (هەولێر ـ بڵاوکراوەکانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ٢٠٠٥)، لاپەڕە ١٢٥٥ - ١٩٢٨.
١٠ - جەبار جەباری، مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە عێراق، (شاری بەغدا ـ بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی کوردیی گشتی - چاپخانەی عەلام ١٩٧٥) - لاپەڕە ٥٤.
١١ - جرجیس فەتحوڵڵای پارێزەر، عێراق لە سەردەمی قاسم ئارا و خواطر ١٩٥٨ - ١٩٨٨، بەرگی دووەم، (سوید ـ دەزگای نەبەز بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ١٩٨٩)، لاپەڕە ٦٦٦ - ٦٦٨.
١٢ - جرجیس فەتحوڵڵا، رجال ووقائع فی المیزان، (بەیرووت ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢)، لاپەڕە ٩، ١٠، ١٩، ٢٠، ١٠١، ٤٣١.
١٣ - جرجیس فەتحوڵڵا، مباحث علی هامش سوریة الشیخ عبیدالله النهری، چاپی دووەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ٢٠١٠)، لاپەڕە ١٩٩.
١٤ - جرجیس فەتحوڵڵا، مغامرة الکویت الوجع والخلافیة، بەرگی یەکەم، (ستۆکهۆڵم ١٩٩١)، لاپەڕە ٣٧٤.
١٥ - جرجیس فەتحوڵڵا، نظرات فی القومیة العربیة حتی عام ١٩٧٠، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢)، لاپەڕە ٥٨٥.
١٦ - جرجیس فەتحوڵڵا، مغامرة الکویت الوجع والخلافیة، بەرگی دووەم، (ستۆکهۆڵم ١٩٩١) - لاپەڕە ٣٧٥، ٧٠٢.
١٧ - جرجیس فەتحوڵڵا، نظرات فی القومیة العربیة حتی عام ١٩٧٠، بەرگی دووەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢)، لاپەڕە ٥٩٧ - ١١٩٦.
١٨ - جرجیس فەتحوڵڵا، نظرات فی القومیة العربیة حتی عام ١٩٧٠، بەرگی چوارەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢) - لاپەڕە ١٨٩٣ - ٢٣٠٠.
١٩ - جرجیس فەتحوڵڵا، نظرات فی القومیة العربیة حتی عام ١٩٧٠، بەرگی پێنجەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢) - لاپەڕە ٢٣٩٠ - ٢٧٨٤.
٢٠ - جرجیس فەتحوڵڵا، قضیة الکورد، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢) - لاپەڕە ١٠ - ٧٠١.
٢١ - جرجیس فەتحوڵڵا، هۆشیاربوونی کورد لە مێژووی سیاسیدا ١٩٠٠ - ١٩٢٥، وەرگێڕانی حەسەن جاف، بەشی یەکەم، (دهۆک ـ دەزگای لێکۆڵین و بڵاوکردنەوەی موکریانی ـ چاپخانەی خانی ٢٠٠٩)، لاپەڕە ٩ - ١٠ - ٣٤٤.
٢٢ - جرجیس فەتحوڵڵا، هۆشیاربوونی کورد لە مێژووی سیاسیدا ١٩٠٠ - ١٩٢٥، وەرگێڕانی حەسەن جاف، بەشی دووەم، (دهۆک ـ دەزگای لێکۆڵین و بڵاوکردنەوەی موکریانی ـ چاپخانەی خانی ٢٠٠٩)، لاپەڕە ٣٤٥ - ٧٥٢.
٢٣ - جەمال نەبەز، بیرەوەرییەکانی ئەو ڕۆژانەی جارێکی تر ناگەڕێنەوە، (سلێمانی ـ چاپخانەی شڤان ٢٠١٧) لاپەڕە ٣٧١.
٢٤ - حوسێن لەتیف ئەلزوبێدی، موسوعەی حزبە عێراقییەکان، (بەیرووت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ٢٠٠٧)، لاپەڕە ٤٨١.
٢٥ - دانا ئادمز شمیت، گەشتێک بۆ لای پیاوانی ئازا لە کوردستان، وەرگێڕان و لێکدانەوەی جرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و بڵاوکراوەکانی جەمال ٢٠١٢)، لاپەڕە ٣٥٢.
٢٦ - دانا ئادمز شمیت، گەشتێک بۆ لای پیاوانی ئازا لە کوردستان، وەرگێڕان و لێکدانەوەی جرجیس فەتحوڵڵا، چاپی دووەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 1999) لاپەڕە 464.
27 - و. ئا. وێگرام و ئادگار. ت. ئا. وێگرام، مەھدی بەشەرییەت، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، (ھەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال 2012) لاپەڕە 446.
28 - و. ئا. وێگرام و ئادگار. ت. ئا. وێگرام، مەھدی بەشەرییەت ژیانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵای پارێزەر، (شاری بەغدا ـ وەشانی ڕۆژھەڵاتی دەزگای عەرەبی جیھانی بۆ بڵاوکردنەوە و دابەشکردن ـ چاپخانەی زەمان 1971) لاپەڕە 371.
29 - و. ئا. وێگرام و ئادگار. ت. ئا. وێگرام، مەھدی بەشەرییەت ژیانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، چاپی عەرەبی، (ھەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە 2010)، لاپەڕە 349.
30 - مێژووی خولەکانی کادیرانی پارتی، لە چیاوە بۆ شار، (ھەولێر ـ ناوەندی لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندن و ئەکادیمیای پارتی ـ چاپخانەی ڕۆژھەڵات 2019) لاپەڕە 19 - 22 - 26 - 32 - 34 - 45.
31 - ڕزگار نوری شاوەیس، ئاسەواری خەبات سەری لە شاری بەغدا پاش پەکخستنی، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ موعەد، ژمارە 922، ھەولێر، ھەینی 30 نیسان 1999، لاپەڕە 8 - 9.
32 - ڕینی مورییس، کوردستان یان مەرگ، وەرگێڕان و لێکدانەوەی جەرجیس فەتحوڵڵای پارێزەر، (لەندەن ـ کوردۆلۆجیا 1986)، لاپەڕە 143.
33 - سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ کوردستانی عێراق پێشوازی لە مامۆستا جەرجیس فەتحوڵڵا دەکات، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 998، ھەولێر، ھەینی 20 تشرینی یەکەم 2000، لاپەڕە 2.
34 - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر ڕێزدار جەرجیس فەتحوڵڵا دەکات، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە 2821، ھەولێر، دووشەممە، 26ی نیسانی 1999 لاپەڕە 1.
35 - سەعید ناکام، بیرەوەرییەکانی سەعید ناکام، (ھەولێر ـ بڵاوکراوەکانی ئاراس 2003) لاپەڕە 235.
36 - سی. جی. ئەدمۆندز، کورد و تورک و عەرەب، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، (ھەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال 2012) لاپەڕە 623.
37 - بەڕێز بارزانی وەفدێک دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە ماتەمینی ئەندامانی بەڕێوەچوو لەسەر ڕۆحی کۆچکردووی مەزن ئایەتوڵڵای عوزما سەید موحسین ئەلحەکیم، ڕۆژنامەی ئەلتاخی، ژمارە 461، شاری بەغدا، چاپخانەی دار ئەلجاحیز، شەممە، 13 حوزەیران 1970 لاپەڕە 5.
38 - سەید عەلی موجانی، سولماز سدیقی، ئەلھە ناعمتی و ...، فەرھەنگی پیاوان و خوێندەوارانی عێراقی ھاوچەرخ، (تاران ـ وەشانی ئەعزەم - 1392ی ھەتاوی) لاپەڕە 303.
39 - سێر تۆماس ئارنۆڵد، تەوراتی ئیسلام، عەرەباندن و لێکدانەوەی پەراوێزەکانی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی یەکەم، (ھەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال 2012) لاپەڕە 360.
40 - سێر تۆماس ئارنۆڵد، تەوراتی ئیسلام، عەرەباندن و لێکدانەوەی پەراوێزەکانی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی دووەم، (ھەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال 2012) لاپەڕە 319.
41 - شەعبان سەید محەممەد، من و ھاوڕێیەتی و شەپۆلەکانی خەم، (دھۆک ـ چاپخانەی کۆلێژی شەریعە 2000) لاپەڕە 42.
42 - شوان حوسێن شینک بالەکی، جەوھەر نامیق سالم 1946 - 2011 ژیان و بەرھەم و ڕۆڵی سیاسی، زانکۆی سۆران فاکەڵتیی ئەدەب، بەشی مێژوو 2016 (نامەی ماستەری بڵاونەکراوە) لاپەڕە 207.
43 - سەباح مەھدی ڕامیز، ڕۆژنامەگەریی سەردەمی پاشایەتی، (بەیروت ـ دامەزراوەی میسری ناوەندی بۆ کتێبی عێراقی 2010) لاپەڕە 58.
44 - تەیب ئەلکی شکی، نەخشەی ھەڵبژێردراو لە شۆڕشی ئەیلوولی 1961، (دھۆک ـ چاپخانەی پارێزگای دھۆک 2017) لاپەڕە 35.
45 - عادل غەفووری خەلیل، حیزبەکانی مەرزی ڕاگەیاندن لە عێراق 1946 - 1954، (شاری بەغدا ـ کتێبخانەی جیھانی - چاپخانەی ئۆفسێتی ئینتەسار 1984) لاپەڕە - 88.
46 - عەبدولجەبار عەبدولمستەفی، ئەزموونی کاری بەرەیی لە عێراق لە نێوان 1921 - 1958، (شاری بەغدا ـ دەزگای ئازادی بۆ چاپ - 1978) لاپەڕە 129.
47 - عەبدولحەمید دەرەویش، تیشکێک لەسەر بزووتنەوەی کوردی لە سووریا، چاپی سێیەم، (سلێمانی - دامەزراوەی مارگرێت و دامەزراوەی جەمال عیرفان ـ مەتڵەعە کەمال ٢٠١٣)، لاپەڕە ١٥٧.
٤٨ - عەبدولڕەزاق ئەلحوسنی، مێژووی وەزارەتە عێراقییەکان، بەرگی حەوتەم، چاپی حەوتەم، (شاری بەغدا ـ دەزگای کاروباری ڕۆشنبیری گشتی - ١٩٨٨) لاپەڕە ٤١.
٤٩ - عەبدولفەتاح عەلی ئەلبۆتانی، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە مێژووی کورد و عێراقی هاوچەرخ، (هەولێر ـ دەزگای سپیرێز بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ـ چاپخانەی حاجی هاشم ٢٠٠٧)، لاپەڕە ٤٣٦.
٥٠ - عەبدولفەتاح عەلی ئەلبۆتانی، لاپەڕەیەک لە بیرەوەرییەکانی موسڵ "کۆمەڵە وتار و چاوپێکەوتن و بابەت لەسەر مێژووی موسڵی نزیک"، (هەولێر ـ ئەکادیمیای کوردی - چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین، ٢٠١٧)، لاپەڕە ٣٣٥.
٥١ - عەبدولمەجید شەوقی ئەلبەکری، ئەلحەماسەی موسڵ لە غەزاکانی شیوعیدا، (موسڵ ـ چاپخانەی کۆماری ١٩٢٣) لاپەڕە ٢٦ - ٧٥ - ٧٦.
٥٢ - فەرهاد حاجی، ئینسایکلۆپیدیا و فەرهەنگی ژینی کوردستانی جەرجیس فەتحوڵڵا، گۆڤاری هێژل، ژمارە ٩، هاوینی ٢٠٠٨ - لاپەڕە ١٩ - ٢٧.
٥٣ - فەیسەڵ ئەلدەباغ، کشفی بیبلیۆگرافی بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان، بەشی یەکەم، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، ژمارە ١١، دەزگای گوڵانی ڕاگەیاندن، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ٢٥ نیسانی ١٩٩٧ - لاپەڕە ٥٧.
٥٤ - بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش ژمارە ٧١٤، ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە عێراق، ژمارە ١٨٩٦، ساڵی دوازدەیەم، شاری بەغدا، یەکشەممە، ٥ تەموزی ١٩٧٠ لاپەڕە ٤.
٥٥ - بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش ژمارە ٩٥٨، ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی، وەزارەتی ڕاگەیاندن لە عێراق، ژمارە ١٩١٥، ساڵی سێزدەیەم، شاری بەغدا، پێنجشەممە، ٣ ئەیلولی ١٩٧٠ - لاپەڕە ٢.
٥٦ - لەتیف نادر ڕەواندزی، گرنگیی دەزگای زانیاریی کوردستانی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلولی نەتەوایەتیدا، گۆڤاری گوڵان، ژمارە ١٣٢ - هەولێر، ٢ی ئابی ١٩٩٧ - لاپەڕە ٤٦.
٥٧ - مام جەلال، خەبات لە چییەوە هات و چۆن بوو بە ئۆرگانی حزب؟ و چۆن بەڕێوە دەچوو؟ گۆڤاری خاک، ژمارە ٥٥، ساڵی پێنجەم، سلێمانی، چاپخانەی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ و لاپەڕە ٥.
٥٨ - مەحمود فەهیمی دەروێش و مستەفا جەواد و ئەحمەد سوسە، دلیلی کۆماری عێراقی ساڵی ١٩٦٠ - شاری بەغدا ـ وەزارەتی ڕێنمایی ـ دەزگای چاپخانەی تەمەدون ١٩٦١ - لاپەڕە ٤٤٨.
٥٩ - محەمەد عەلی ئیسماعیل، بیرەوەرییەکانی من حەفتا ساڵ تەمەن و زیاتر لە نیو سەدەی خەبات، (بێ شوێن ٢٠١٩) لاپەڕە ٥٦.
٦٠ - مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، (هەولێر ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - ٢٠٠٢) - لاپەڕە ٢٥٣ - ٣٩٣.
٦١ - مستەفا نەریمان، فەرهەنگی ئەدیب و نووسەرانی کورد، (شاری بەغدا ـ ئەمیندارییەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانەی ئەسەد ١٩٨٦) لاپەڕە ٣٢.
٦٢ - مەلا فاروق شوانی، هەموو کورد، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆشنبیری ١٩٩٧) لاپەڕە ٦٦.
٦٣ - مەهدی محەمەد قادر، پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق ١٩٤٥ - ١٩٥٨ - (سلێمانی ـ ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان ٢٠٠٥) - لاپەڕە ١٨٨.
٦٤ - مێهڤان محەمەد حسێن، هەڵوێستی بەریتانیا لەسەر دۆزی کورد لە عێراق ١٩٧٥ - ١٩٨٠ (بێ شوێن ـ ناوەندی زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە کوردییەکان ٢٠١٨) و لاپەڕە ٣٢٤ - ٣٢٥ - ٣٤٣.
٦٥ - نەوزاد عەلی ئەحمەد، ڕۆژنامەگەریی حزبی دیموکراتی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، (سلێمانی - دەزگای ژین بۆ پاراستنی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەگەریی کوردی ٢٠١٠) - لاپەڕە ٣٣.
٦٦ - هێنری فێڵد، باشووری کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال ٢٠١٢) - لاپەڕە ٤٢٢.
٦٧ - هێنری فێڵد، باشووری کوردستان، وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی عەرەبی، جەرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس ـ چاپخانەی پەروەردە ٢٠٠١) - لاپەڕە ٣ - ٢٩٨.
٦٨ - چاوپێکەوتن: ئازاد عەبدولواحید، دەروازەی ڕۆژەکانی زیوەر خەتاب، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات - ٢٠١٩) - لاپەڕە ٥٧.
٦٩ - وێلیام ئایخێڵتین ئەلابین، کۆماری مەهاباد ـ کۆماری ١٩٤٦ی کوردی، وەرگێڕان و لێکدانەوەی جەرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال ٢٠١٢) - لاپەڕە ١ - ١٧ - ١٨ - ٨٣ - ٨٤ - ٨٨ - ٨٩ - ٩١ - ٩٨ - ١٠٠ - ١٠١ - ٢٣٢.
٧٠ - وێلیام شایەر، هەستان و کەوتنی ڕایخی سێیەم، وەرگێڕانی جەرجیس فەتحوڵڵا، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەشانی جەمال ٢٠١٢)، لاپەڕە ١ - ٨٣٠.
٧١ - ویلیام شایەر، قیام و سقوط رایش سوم، ترجمەی جرجیس فەتحوڵڵا، الجزء الثانی، (هەولێر ـ دار ئاراس للطباعة والنشر و منشورات الجمل ٢٠١٢)، لاپەڕە - ٨٣٧ - ١٦١٤.


