لە ساڵی ١٩٨٨، حکومەتی عێراق پەلامارێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئەو ناوچانەی کوردستان دەستپێکرد کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمهرگه بوون. بە ڕوونی، بەهۆی شەڕی عراق و ئێران لە ١٩٨٠ تا ١٩٨٨، حکومەت هێزی پێویستی نەبوو بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی هەموو بەشەکانی کوردستان بکات و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچە جیاوازەکاندا بسەپێنێت. لە ئەنجامدا، ئەمە دەرفەتێکی بۆ هێزی پێشمهرگه ڕەخساند تا کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەک بکەن.
لە ساڵی هەشتەمدا، ململانێی نێوان هەردوو دەوڵەت بەرەو کەمبوونەوە چوو کاتێک نزیک بوونەوە لە چارەسەر و پەیماننامەی ئاشتی. ئەمە دەرفەتێکی بۆ عێراق ڕەخساند تا ڕووبەڕووی ڕاپەڕینی کورد ببێتەوە و شۆڕشی گەلی کورد سەرکوت بکات.
سوپای عێراق لە ٢٦ی شوباتی ١٩٨٨، کاتژمێر ٧ی بەیانی هێرشێکی دەستپێکرد، لە بەرەکانی بتوێن و خەلیفانەوە پێشڕەوییان کرد بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر دۆڵی بالیسان لە ڕۆژئاوای سلێمانی، کە دەکەوێتە ناو پارێزگای هەولێر، بە هاوکاری و پشتیوانی فڕۆکەی سەربازی، تۆپخانە، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بەکرێگیراوان (جاش).
هێزەکانی پێشمهرگه بە ستراتیژێکی بیرلێکراوەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە. لە ئەنجامدا، بە سوپاس بۆ بەرگرییە بەهێزەکەی هێزی پێشمهرگه، هەواڵی شکستی سوپا و هێزەکانی عێراق تا کاتی خۆرئاوابوون بە هێزەکانی پێشمهرگه گەیشت. بە داخەوە، سێ پێشمهرگه لەو پەلامارەدا گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەکان:
-
حاجى میرخان دۆڵەمەرى: گەڕان بە دواى دادپەروەریدا، بەرگى دووەم، چاپى دووەم، کوردستان – ٢٠٢١.
-
مهسعود بارزانی: بارزانی و بزوتنهوەی ڕزگاریخوازی كورد، بهرگی چوارەم، 1975-1990 شۆڕشی گوڵان، بەشی دووەم، چاپی یهكهم، چاپخانهی ڕوكسانا، 2021.
-
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D9%84%DB%8C%D8%B3%D8%A7%D9%86








