شەهید فاتح ئەنوەر وەدی لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی حەسارەی ناوچەی شوانی پارێزگای کەرکووک لەدایک بووە، گوندنشین بوو و بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکی بوو.

لە ساڵی ١٩٦٥ بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بووە و لە تەبوری ٢ی ئاکجەلەر سەر بە هێزی ڕزگاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بە فەرماندەیی حاجی شێخ قادر پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی چەمچەماڵ و شوان و تەبەکۆرە بووە.

لە ساڵی ١٩٦٨ فاتح و چەند هاوڕێیەکی لەبەر دەروازەی چەمچەماڵ کەوتنە کەمینی سوپای ئەو کاتی عێراق، دوای پێکدادانەکان فاتح شەهید بوو و هاوڕێیەکی بە ناوی ئەحمەد عەلی بە قورسایی بریندار بوو و هاوڕێکانی ئەحمەدی عەلی بە برینداری ڕزگار کرد، بەڵام تەرمی فاتح لە دەستی سەربازانی عێراق مایەوە، دواتر لەلایەن سەربازانی ئەوکاتی عێراقەوە جەنازەی فاتح بە ماشێن لە ناو چەمچەماڵ ڕاکێشرا، فاتح ئەنوەر یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕەکەی دیار نییە.

سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.