محەمەد ئەمین محەمەد لە ساڵی 1953 لە گوندی کانی وەسکەی سەر بە ناحیەی بامۆ لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، گوندنشین بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە. لە ساڵی 1975، دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول، بووەتە پەنابەری ئێران و لە شاری جوانڕۆ نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1977 گەڕاوەتەوە عێراق و گواستراوەتەوە بۆ باشووری عێراق و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1978، دوای دوو ساڵ دوورخستنەوە، گەڕاوەتەوە کوردستان و لە شارۆچکەی زارایان نیشتەجێ بووە. خێزاندار بووە و هاوسەرەکەی ناوی فاتیمە حەسەن بووە. چوار کوڕ و چوار کچی بە ناوەکانی تاریق، بەختیار، فاروق، سەردار، شیلان، ڕوقیە، نەسرین و پەروین هەبووە.

لە ساڵی 1974 بووەتە پێشمەرگە لە لقی چوارەمی فەوجی شەشی بامۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی 1991 جارێکی دیکە بووەتە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر فەرماندەیی جەلال لاورانی. بەشداریی لە ئازادکردنی هەڵەبجە، دەربەندیخان، کەلار، کەرکووک، کۆڵەجۆ و خانەقین کردووە.

لە ساڵی 1991، لە گوندی شێخ باوای سەر بە قەزای خانەقین، کەوتنە ناو داوی هێزەکانی موجاهیدینی خەلق و محەمەد ئەمین محەمەد ئەمین محەمەد و هەندێک لە هاوڕێکانی شەهید بوون. ئەو یەکێکە لەو شەهیدانەی گۆڕەکەی نادیارە. 

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان