خەباتنامە

ساڵی ١٩٦٧ كاتێك ده‌چیته‌ قۆناغی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات و ده‌بێته‌ ئەندامی لێژنەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە هەمانکاتدا بەژداری چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەناو شاری هەولێر کردووە.

ژیاننامە

لە ساڵی ١٩٦٨ لە چاڵاکیەکی بەردەم قەڵاتی شاری هەولێر ئاشکرا بووە و بۆیه‌ به‌ناچاری ناوشاری جێهێشتوە و بۆتە پێشمەرگە لە لقی نادر مستەفا کە سەربە ‌هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، كه‌ ئه‌وكات فارس باوە فەرماندی هێزەکە بووە و باره‌گایان لە سوسێ بووە.

لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەشکەوت سەقا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی به‌عس شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.