شەهید حەمید حەسەن شوان، لەساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بۆڵێ سەربە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی یەک بە فەرماندەیی حاجی بێرۆخی کە سەر بە هێزی باڵەک بووە دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی هەندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە، لەساڵی ١٩٦٦ لەگەڵ برایەکی بە ناوی  دەروێش حەسەن شوان کە ئەویش پێشمەرگە بووە لە گەروی ئۆمەرئاغاى ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر بە تۆپبارانی ڕژێمی عێراق شەهید دەبن.

سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.