حەیدەر محەمەد ئەمین، ساڵی ١٩٢٧ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٦ لە زیندان تاقیکردنەوەی پۆلی کۆتایی ئامادەیی ئەنجامداوە، ساڵی ١٩٥٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی شاری به‌غدا بەدەستهێناوە، ساڵی ١٩٥٣ بەهۆی خەباتی کوردایەتییەوە دەرفەتی دامەزراندنی پێنەدراوە و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان لە یەکێک لە کۆمپانیا ئەهلییەکانی شاری به‌غدا کاری کردووە، ساڵی ١٩٥٧ وەک مامۆستا لە ئامادەیی حیللە دامەزراوە، ساڵی ١٩٥٨ دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە عراق گواستراوەتەوە بۆ پەروەردەی شاری هەولێر و وەک مامۆستا کاری کردووە، ساڵی ١٩٥٨ لە دارولمەعلیمینی سەرەتایی هەولێر وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە.
لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ بە جەڵتەی دڵ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ ڕۆژنامەی خەبات کە زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو هەواڵی کۆچی دواییەکەی بڵاوکردەوە، هەریەک لە سکرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و لقی هەولێری سەندیکای مامۆستایانی کوردستان بروسکەی سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد، شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بوو.
لاپەڕەکانی خەباتساڵی ١٩٤٢ بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی بەردەم پارێزگای هەولێر کردووە بۆ ئازادکردنی پارێزەر عەونی یوسف (١٩٠٨- ١٩٨٨) و دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم(١٩١٠- ٢٠٠٠) ناسراو بە دکتۆر جەعفەر فەیلی و حەسەن تەها عەبدولعەزیز (١٩١٥-١٩٩٩) ناسراو بە حەسەن کەتانی کە بەهۆی خەباتی کوردایەتییەوە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە زیندانی کرابوون، ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کرد، ساڵی ١٩٤٨ زیندانی کراوە و لە زیندان تاقیکردنەوەکانی پۆلی کۆتایی ئامادەیی ئەنجامداوە و سەرکەوتووبووە، ساڵی ١٩٤٨ لە بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی شاری به‌غدا وەرگیراوە، ساڵی ١٩٤٨ نوێنەری سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی گشتی لە عراق (کۆنگرەی ئەسوەد) بووە و دواتر بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەکە، ساڵی ١٩٤٩ بەهۆی چالاکی سیاسییەوە زیندانی کراوە، ساڵی ١٩٥٣ لە دەستەی دامەزرێنەری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٥٣ ئەندامی کۆمیسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرەی یەکەم بووە بۆ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، لە کۆنگرەی یەکەمدا بۆ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ساڵی ١٩٥٣ بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردرا و دوای ماوەیەکی کەم وەک سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان دەستنیشانکرا، ساڵی ١٩٥٣ لە دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە و ساڵی ١٩٥٩ بووەتە بەرپرسی کۆمیتەی ناوخۆیی هەولێری سەر بە کۆمیتەی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانی یەکگرتوو.
ساڵی ١٩٥٩ مناصبی ئەندامی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان – عراق بووە، ساڵی ١٩٥٩ نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان – عراق بووە لە شاری به‌غدا، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٩ بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەردەم بارەگای ڕۆژنامەی خەبات لە شاری هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد بە بۆنەی چاکبوونەوەی سەرکردە ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (١٩١٤ - ١٩٦٣) و دەرچوونی لە نەخۆشخانە کە لە هەوڵی تیرۆرکردنی لەلایەن حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست ڕزگاری ببوو، لە ١٥-١٧ی ئابی ١٩٦٠ نوێنەرایەتی پارێزگای هەولێری کردووە لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی دووەم لە شەقڵاوە)، ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن مندووبی کۆنگره‌ی پێنجەمی پارتییەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، ساڵی ١٩٦٠ مناصبی سکرتێری لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی بەڕێوەبردووە.
سەرچاوەکان :١- ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٤٠، ٦٥.
٢- سەعدی یوسف، یادی تێکۆشەر حەیدەر محەمەد ئەمین کاندیدی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٩٣٧، هەولێر، هەینی، ١٣ی ئابی ١٩٩٩ز، ل ٧.
٣- شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٨٦.
٤- جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤١، ٤١٧ ـ ٤١٨، ٥١٣.
٥- مام جه‌لال، خه‌بات له‌چی یهوههات و چۆن بوو به ئۆرگانی پارتی؟ وچۆن به‌رێوه ده‌چوو؟، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٥، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٥.
٦- مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره ١٤، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی ئابی ١٩٩٨ز، ل ل ٦، ٨.
٧- مامۆستا حەیدەر محەمەد ئەمین لە یادی نەمراندا، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٤١٣، ساڵی دووەم، به‌غدا، دووشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ز، ل ٢.
٨- یادی تێکۆشەر حەیدەر محەمەد ئەمین کاندیدی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو، ژمارە ٩٣٧، هەولێر، هەینی، ١٣ی ئابی ١٩٩٩ز، ل ٧.
٩- سامان كه‌ریم مه‌حموود، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ١٩٥٣ ـ ١٩٧٥، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٣٤، ٥٨.
١٠- سیروان عثمان، مێژووێكی پرشنگدار و كاروانێكی نه‌پساوه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٤ز)، ل ٤١.
١١- صدیق جه‌لی زاده، چه‌ن وشه‌یه‌كی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری بۆ گیانی پاكی خوالێخۆشبو حید محمد امین، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٢٢، هه‌ولێر، شه‌مه، ١٦ی نیسانی ١٩٩٤ز، ل ٤.
١٢- عەبدولستار تاهیر شەریف، مێژووی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان، چاپی دووەم، (به‌غدا ـ بڵاوکراوەکانی شۆڕشگێڕ ـ ١٩٧٩ز)، ل ١٤٢.
١٣- عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٨.
١٤- كۆچی دوایی ماموستا حیدر محمد امین، رۆژی نوێ، ژماره ١١، ساڵی یه‌كه‌م، سله‌یمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، شباط ١٩٦٠ز، ل ١٠٠.
١٥- كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، حوزه‌یرانی ١٩٦٠ز، ل ٥٦.
١٦- كۆنگره‌ی دووه‌می ناوخۆیی مامۆستایانی كورد له شه‌قڵاوه، (سلیمانی ـ نه‌قابه‌ی مامۆستایانی لقی سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ژین ـ ١٩٦٠ز)، ل ١٠٩.
١٧- له دیدارێكی تایبه‌تدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ورده‌كاری دامه‌زراندنی (ی.ق.ك) ده‌خاته ڕوو، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ١٠٩، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆكسانا، حوزه‌یرانی ٢٠١٢ز، ل ٩.
١٨- مام جلال، مناضل ذو خصال حمیدة وسجایا انسانیة وصفات نادرة وخلق رفیع، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٨٤، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ٥ آب ٢٠٠٠م، ص ٣.
١٩- مام جەلال، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٤٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە ٣٠٦، ساڵی حەوتەم، سلێمانی، هەینی، ١٩ی شوباتی ١٩٩٩ز، ل ٥.
٢٠- ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دووه‌می ناوخۆیی مامۆستایانی كورد له شه‌قلاوه، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٨٤، ساڵی حه‌وته‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، چوارشه‌مه، ٣١ی ئابی ١٩٦٠ز، ل ١٩.
٢١- ناوی ئه‌و ماموستایانه‌ی كه له كونگره‌ی دووهه‌می ماموستایانی كوردا به‌شدار بوون له شه‌قڵاوه له ١٥ ـ ١٧ی ئاب ـ ١٩٦٠، ڕۆژنامه‌ی ده‌نگی كورد، ژماره ١٩، ساڵی یه‌كه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی مهاباد، دووشه‌مه، ٢٢ی ئابی ١٩٦٠ز، ل ٣.
٢٢- نه‌وزاد فوئاد ڕەشید، چه‌پكه گوڵێك له مێژووی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ـ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وڵات ـ ٢٠١٨ز)، ل ١٤.


