ژیاننامه:
خدر خهڵهكانی له 1992 له گوندی خهڵهكان له‌دایکبووه كه به‌شێك بوو له شاری هه‌ولێر. له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌كه‌ی له به‌شی كشتوكاڵ وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها، له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ژنی به ناوی نادیه هێناوه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر له ئێرانه‌وه، خدر له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی چۆمان دامه‌زرا. دوای ئه‌وه، له 1981 بۆ سۆران گواسترایه‌وه. لێهاتوویی زمانی خدر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو چونكه زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ڕووسی ده‌زانی. له 1987 له گۆڕستانی سۆران به خاك سپێردرا.
:مێژووی خزمه‌ت
له 1994، پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری له هیچ شۆڕشێك بكات، به‌شێك بوو له سوپای عێراق له ڕواندز. له هه‌مان ساڵدا، خدر له سوپا هه‌ڵات/سوپای به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به سه‌ربازانی شۆڕشی دووه‌می بارزانییه‌وه كرد و به‌شداری له خهباتهكانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئازادییان كرد.
به‌هۆی به‌شداریكردنی له شۆڕشدا، له 19ی ئاب له 1945، دادگای "عورفی سه‌ربازی" ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرت. هه‌روه‌ها، له 11ی تشرینی یه‌كه‌م له 1945، دوای كه‌وتنی شۆڕشی دووه‌می بارزانی، خدر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و مسته‌فا بارزانی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێكه‌وت. زیاتر له‌وه‌ش، له 31ی ئازاری 1946 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی سوپای بارزانی له کۆماری کوردستانه‌وه كرد. هه‌روه‌ها، له 29ی نیسانی هه‌مان ساڵ، له جه‌نگی "قه‌ره‌و" له سه‌قز شه‌ڕی كرد.
دوای كه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بۆ باشووری کوردستان، خدر به‌شداری له جه‌نگه‌كانی "نه‌غه‌ده" و "شنۆ" له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان كرد. هه‌روه‌ها، یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له 19/4/1947 به ڕێگای "خواكورك و ده‌شتی بهرازگراوه" له‌سه‌ر خاكی باكووری کوردستاندا تێپه‌ڕین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ "شێروان" و "مزوری". دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، جه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی له 15/5/1947 له گوندی "ئه‌رگوش" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌نجامدا و ئازادی پێدان له‌وه‌ی بمێننه‌وه یان بچن بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌مووان بڕیاریاندا كه بڕۆن و بچن بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. له 23ی ئایاری 1947، خدر له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌ڕێكه‌وت و له جه‌نگه‌كانی "گه‌لی قه‌توور" و "مانگوڕ" شه‌ڕی كرد. دوای ماندووبوونێكی زۆر، له 18ی حوزه‌یرانی 1947، خدر توانی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گه‌شت بكات دوای تێپه‌ڕبوون به ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وته نێوان سنووره‌كانی ئێران و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
دوای گه‌یشتنیان بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له 19ی حوزه‌یرانی 1947 له شاری "نه‌خچه‌وان" له کۆماری ئازه‌ربایجان، هه‌موو هاوڕێكان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا جێگیركران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وردرابوو. له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كران و وه‌ك بارمته‌ی جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا كاتێك باس له خواردن و جلوبه‌رگ ده‌هاته پێشه‌وه. دواتر، حكومه‌تی سۆڤیه‌ت بڕیاریدا كه هاوڕێكان دابه‌ش بكرێن بۆ شوێنه‌كانی "ئه‌غدام"، "لاچین"، "ئایولاخ" و "كهڵبهجهر" له کۆماری ئازه‌ربایجان. له 10ی كانوونی یه‌كه‌می 1947، بۆ كه‌مپێكی سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌ریای "خه‌زه‌ر" له پایته‌ختی کۆماری ئازه‌ربایجان "باكۆ" گواسترانه‌وه. له 23ی هه‌مان مانگ، جلوبه‌رگی سه‌ربازییان پێدرا و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی کۆماره‌وه ڕۆژانه 8 كاتژمێر مه‌شقیان پێكرا. له سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه، هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه‌ی كه به زمانی كوردی ده‌یانزانی بخوێننه‌وه، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر زمانه‌كه‌یان فێر ده‌كرد.
دوای مامه‌ڵه‌ی خراپی "جه‌عفه‌ر باقیرۆڤ" له‌گه‌ڵ هاوڕێكان، له 29ی ئابی 1949، بارزانی بڕیاریدا كه‌مپه سه‌ربازییه‌كه‌ی له کۆماری مه‌هاباده‌وه بگوازێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی "چێرچوك" له نزیك شاری "ئاشكاند" كه پایته‌ختی ئۆزبەكستان بوو؛ له‌وێ مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وام كرد.
له ئازاری 1949، هاوڕێكان دابه‌شكران به‌سه‌ر گونده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و كێڵگه‌كاندا (كه هاووڵاتیان له حكومه‌تیان به كرێ ده‌گرت و دواتر پاره‌كه‌یان ده‌دایه‌وه). هاوڕێكان له‌و شوێنانه كاریان ده‌كرد.
دوای چه‌ندین نامه بۆ ستالین له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵ بارزانییه‌وه، نامه‌یه‌ك له كۆتاییدا ده‌گاته ده‌ست ستالین كه تێیدا باس له‌و سه‌ختییانه ده‌كات كه هاوڕێكان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ستالین ده‌ستبه‌جێ حزبیك دروست ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له هاوڕێكانی بارزانی؛ حزبه‌كه ده‌گاته ئه‌و بڕیاره‌ی كه هه‌مووان ده‌بێت له شاری "ڤریڤسكی" كۆببنه‌وه. هه‌مووان له تشرینی دووه‌می 1951 به‌ره‌و ئه‌و شاره به‌ڕێكه‌وتن.
دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958 له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی له 25ی شوباتی 1959، بارزانی و هاوڕێكانی لێبوردنی گشتییان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێ به‌خشرا.
به‌هۆی دروستبوونی کۆماری عێراق له 1958 له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسم، خدر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به كه‌شتی "گرۆزیا" له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری "به‌سره" له 16ی نیسانی 1959 گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان.
خدر به ئازایه‌تییه‌وه له شۆڕشی "ئهیلوول" و جه‌نگه‌كانی "حه‌سه‌ن به‌گ"، "سه‌رتیز"، "هه‌ندرێن" و "گارووی به‌شی" شه‌ڕی كرد. دوای كه‌وتنی شۆڕشی "ئهیلوول"، له 1975 كۆچی كرد بۆ ئێران. دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك په‌نابه‌ر بوو، گه‌ڕایه‌وه کوردستان، و حكومه‌تی عێراق بۆ باشووری عێراق گواستییه‌وه. له گوندی "سگوور" له شاری "ناسیریه" به خاك سپێردرا.
سه‌رچاوه‌كان:
-
حیدر فاروق السامرائي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن – دارالحكمة - ٢٠١٦م).
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).
-
صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز).
-
صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز).
-
عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش - ٢٠٠٢ز).
-
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١-١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
-
عەبدوڵڵا غەفور، فەرهەنگی جوگرافیای هەولێر، (هەولێر - بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی - چاپخانەی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز).
-
کاروان محەمەد مەجید، بارزانییەکان لە مەهابادەوە بۆ سۆڤێت، چاپی یەکەم، (سلێمانی - چاپخانەی پەیوەند - ٢٠١١ز).
-
مەسعوود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ١٩٣١-١٩٥٨، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - ١٩٩٨ز).
-
نەجەف قولی پسیان، لە مەهابادی خوێناوییەوە هەتا لێوارەکانی ئاراس، و. شەوکەت شێخ یەزدین، چاپی یەکەم، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان - ١٩٩٦ز).
-
ئـ.د.ئـ، فایلی ژمارە AI-10، لیستی هەڤاڵانی مستەفا بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤێت، بەڵگەنامە لەلایەن سەگڤان هاڵۆ پێشکەش کراوە، ٢٠١٦ز.
-
ئـ.د.ئـ، فایلی ژمارە HB-118، پارتی دیموکراتی کوردستان، بارەگای بارزانی، لێژنەی باڵای ناوچەی بارزان، فۆرمی خزر حەسەن عەباس خزر، پیرمام، ١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ز.
-
ئـ.د.ئـ، فایلی ژمارە ZB-179، دەقی چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەدئەمین خزر حەسەن لەلایەن نەزیرە مێرگەسۆری، پیرمام، ٢١ کانوونی دووەمی ٢٠١٠ز.








