سەلیم ئەسعەد خۆشەوی لە ساڵی ١٩٤٣دا لە گوندی بیرەکەپرا سەر بە ناوچەی ئاکرێ لەدایک بووە کە ئەو کاتە خێزانەکانیان بە زۆرەملێ تێیدا نیشتەجێ کرابوون، دەرچووی پۆلی سێیەمی ناوەندییە، لە ساڵی ١٩٤٧دا پاش ڕووخانی کۆمار بۆ تەلەفەر و ڕومادی دوور دەخرێتەوە و لە ساڵی ١٩٥٤دا دەگەڕێتەوە بارزان، لە ساڵی ١٩٧٥دا، پاش هەڵوەشاندنی شۆڕشی ئەیلوول، کۆچی کرد بۆ ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ بوو، جگە لە زمانی دایک بە فارسییش دەزانێت.
خەباتنامەلە ساڵی ١٩٦١دا تێکەڵی هێزەکانی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوول دەبێت، هەر لە سەرەتای پەیوەندییەکەی تا ساڵی ١٩٦٤ پاسەوانی تایبەتی مەلا مستەفا بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٦٤دا دەبێت بە فەرماندەی هێزی ئامێدی، لە شۆڕشی ئەیلوول دا بەشداریی زۆرێک لە شەڕەکانی بەرگری کردووە، لەوانە لە ساڵی ١٩٦١دا بەشداریی شەڕی زاوێتە-کۆم جیھان لە نێوان زاخۆ و دهۆکدا، لە ساڵی ١٩٦٢دا لە شەڕەکانی سیدەکان، باڵەکایەتی، دەشتی دیانا، دۆڵی ڕەقە، چیای سەفین و ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی، لە ساڵی ١٩٧٤دا لە شەڕی گەلیی دهۆکدا بەشدار بووە.
لە ساڵی ١٩٦١دا لە شەڕی زاوێتە بریندار دەبێت، لە ساڵی ١٩٦٩دا بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی ئامێدیی لقی یەکەم، لە ساڵی ١٩٦٤دا ئەندامی کۆنگرەی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و لە هەمان ساڵدا بوو بە فەرماندەی هێزی ئامێدی، لە ساڵی ١٩٧٠دا پاش ڕێککەوتنی ١١ی ئازار، لە فڕۆکەخانەی بامەڕنێ بە پلەی نەقیب بوو بە فەرماندەی تاپۆری ٣ی پاراستنی سنوور.
لە ساڵی ١٩٧٦دا تێکەڵی هێزەکانی پێشمهرگهی شۆڕشی گوڵان بوو و لە ڕوژههلاتی کوردستان لە زێوە فەرماندەی هێزی خەبات بوو، لە ساڵی ١٩٧٩دا ئەندامی کۆنگرەی ٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
لە ساڵی ١٩٩١دا بەشداریی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەکات، لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەندامی کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە هەمان کۆنگرەدا لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەدالیای بارزانیی نەمر خەڵات کرا. ئێستاش ئەندامی کۆمیتەی باڵای ناوچەی بارزانە.
سەرچاوە:-
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


