شەهید سەلیم ساڵح لە ساڵی 1967 لە گوندی حەسارەی پارێزگای کەرکووک لەدایک بووە، گوندی بووە و بە کشتوکاڵەوە خەریکی بووە، تا قوتابخانەی سەرەتایی خوێندووە، سەلیم ساڵح لەگەڵ ئیلهاەم حەمید هاوسەرگیری کردبوو و کوڕێکی بە ناوی مەسعودی هەبوو.
سەلیم ساڵح لە ساڵی 1986 چووەتە ڕیزی شۆڕشی گوڵان و بووە پێشمەرگەی کۆمیتەی ناوچەی بنەسڵاوە بە بەرپرسیارێتی ئەبو عەلی سەرپەلی ێ لیقی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە کاتی شۆڕشی گوڵان بەشداری چالاکییەکانی ناوچەکانی دارەتوو، بنەسڵاوە و دەشتی پردێ بووە. بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و ئازادکردنی شارەکانی هەولێر، پردێ، شۆوان، چەمچەماڵ و کەرکووک بووە.
لە 27ی تەمموزی ساڵی 1991 سەلیم ساڵح و 7 هاوڕێکەی لە نزیک گوندەکانی قەشقە و خورخورەی ناوچەی پردێ کەوتنە کەمینی ڕژێمی بەعس و سەلیم ساڵح شەهید بوو.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئەنسیكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


