سیاسەتمەدار قادر عەبدولعەزیز ڕەشید محەمەد عەلی، بە ناوەکانی قادر قەچاخ، قەچاخ و قەچاخێ کوردستانی ناسراوە. لە ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە. لە کۆنگرەی دەیەم لە ساڵی 1989 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم لە ساڵی 1993 و دوازدەیەم بووە. لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی 13دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
قادر قەچاخ لە ساڵی 1962 لە شاری دهۆک لەدایک بووە. دەرچووی پۆلی چواری ئامادەییە. لە ساڵانی (2001 - 2005) بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان بووە. شارەزای زمانی کوردی و فارسییە.
خەباتنامەقادر قەچاخ لە ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە. لە ساڵانی (1980 - 1991) کۆچبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
لە کاتی کارکردن لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، چەندین ئەرک و بەرپرسیارییەتی وەرگرتووە. وەک بەرپرسی لێژنەی ناوچەی نەغەدە 1984، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی خەبات سەر بە لێژنەی لقی یەک 1985، بەرپرسی بەشی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی 1986، کارگێڕی لێژنەی لقی یەک 1986، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دهۆک لە ساڵی 1987، جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو 1989، ئەندامی مەکتەب لە مەکتەبی ڕاگەیاندن 1991، جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی یەک (1991 - 1994)، بەرپرسی لێژنەی لقی نۆ لە ئاکرێ (1994 - 1999)، بەرپرسی لێژنەی لقی دە لە سۆران 1999، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە 2001، بەرپرسی لێژنەی لقی یەک 2004، بەرپرسی پەیمانگەی کادیران 2007، بەرپرسی لێژنەی لقی 17 لە ساڵی 2018، بەرپرسی پەیمانگەی کادیران 2023.
لە ساڵی 1987 بەشداری لە شەڕی سپیرێز و گرتنی سەنگەرەکانی گردی گەرمەڤا لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە. لە ساڵی 1988 وەک فەرماندە بەشداری لە داستانێ دێرەلوک لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە و لە شەڕی گوندی شەتونێ بریندار بووە.
لە کۆنگرەی دەیەم لە ساڵی 1989 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری کۆنگرەی 11ی ساڵی 1993 و 12 بووە و لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی 13دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆنگرەی چواردەیەم لە ساڵی 2022 بووە ئەندامی یەدەک.
سەرچاوە:1- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


