محەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی زارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە، گوندی بووە و بە کشتوکاڵەوە خەریک بووە، نامزد بووە و نامزەکەی خومێرە حەمە ساڵح بووە.

لە ساڵی ١٩٦٦ بووە پێشمەرگە لە لەقی چوارەمی بەتەلیۆنی شەشەمی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ لە ساڵی ١٩٦٧ بەشداری شەڕی خۆشک، شەڕی گروپی یاخی، شەڕی ناوڕۆڵی، شەڕی هەڵەبجە و شەڕی ناحیەی سیروان کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٩ محەمەد ئەحمەد عەزیز لەگەڵ دوو هاوڕێکەی بە ناوەکانی عەلی میرزا محەمەد و ساڵحی مامۆ حوسێن، دوای گەڕانەوە لە چالاکییەک لە هەڵەبجە، گەیشتنە شوێنی (شەخسی گوڵانی شێخ مەمون) کە نزیکە لە شاری هەڵەبجە و ویستیان پشوویەک بدەن و بگەڕێنەوە بارەگاکەیان، بەڵام هێزێکی خائین زانیارییەکەی پێگەیشت و شوێنەکەی دەورە دا. دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکدادان، محەمەد ئەحمەد عەزیز و دوو هاوڕێکەی شەهید بوون.

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان