شەهید محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی کارێزەی خەڵخانەی سەر بە ناحیەی شووانی پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە، گوندی بووە و بە کشتوکاڵەوە خەریک بووە، تا قوتابخانەی سەرەتایی خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٨٠ کۆچی پارێزگای کەرکووکی کردووە و لە گەڕەکی ڕەحیماوە نیشتەجێ بووە، محەمەد عەلی هاوسەری جەواهیر کەریم بووە و پێنج کوڕ و پێنج کچی هەبووە.
لە ساڵی ١٩٨٦ بەشداری شۆڕشی گوڵان بووە و لە ناو هێزی خەڵخانەی لەقی سێیەمی پارتی دێموکراتی کوردستان بووە پێشمەرگە، لە ژێر فەرماندەیی چەتۆی مەلا ڕەشید بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی ناوچەکە بووە و لە ساڵی ١٩٨٧ پلەی سەرپەل وەرگرتووە.
لە ١٩ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی خۆی چوونەتە ناو کەرکووک بۆ ئامادەبوون و نزیکبوونەوە لە بارەگا، هێرشیان کردە سەر ناوەندی گەنجان، بەڵام پاشەکشەیان کرد و لە گۆڕستانی گەڕەکی ڕەحیماوە لەلایەن هێزێکی گەورەی ڕژێمی بەعسەوە دەورەدران و دوای شەڕ و پێکدادان محەمەد عەلی شەهید بوو.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


