ئەکادیمی و سیاسەتمەدار هێمن ئەحمەد حەمە ساڵح، بە ناوی (هێمن هەورامی)، هاتووە ناسین، هێمن هەورامی لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەم دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هاتووە هەڵبژاردن و بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. 

 

ژیاننامە

هێمن هەورامی لە ساڵی ١٩٧٦ دا لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. لە ساڵانی (١٩٨٦ - ١٩٨٧) لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەر کۆچبەری وڵاتی ئێران بوون. لە ساڵی ١٩٩٩ دا بەکالۆریۆسی زمانی و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هاتووە هەڵبژاردن و بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. شارەزای زمانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبییە.

 

خەباتنامە

هێمن هەورامی لە ساڵی ١٩٩١ دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٩٢ دا بەرپرسی لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.

 

لە ساڵانی (٢٠٠٤ - ٢٠١٠) بووە بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١١ بووە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٢ دا سەرپەرشتیاری دەستەی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک و لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەم دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هاتووە هەڵبژاردن و بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەهەم دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن و بووە بەرپرسی بەشی ڕێکخستن.

 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.