تەرمی ڕێبەر مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی لە ٦ تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ لە ئێرانەوە بۆ باشووری کوردستان گواسترانەوە. لە ئایاری ١٩٩٤ شەڕی ناوخۆ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵگیرسا کە چوار ساڵی خایاند. ئەم شەڕە بووە هۆی دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بۆ دوو بەش، بەڵام لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ دوای ڕێککەوتننامەی واشنتن کۆتایی هات، و لەم ماوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە هەولێر لە باشووری کوردستان پێکهێنرا، و لە هەمان ماوەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە ئێرانەوە گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان.
دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کۆنگرەی یازدەیەم، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە ١٣ی ئازاری ١٩٩٩ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی دووەمی پارتی دا، و لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی کۆمیتەی ناوەندی لە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ١٩٩٩، مەکتەب سیاسیی پارتی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەی باڵای ئامادەکاری، مەکتەب سیاسی لە کۆبوونەوەکەی مانگی ئایاری ١٩٩٩ ئەو لیژنەیەی پێکهێنا، کە پێکهاتبوون لە: فەلەکەدین کاکەیی- سەرۆکی لیژنە، دکتۆر محەمەدساڵح جومعە- جێگری سەرۆکی لیژنە، شێخەڵڵا ئیبراهیم، تەمەر ڕەمەزان، نەجمەدین یوسفی و مامۆستا حەسەن.
دوای پێکهێنانی، لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەنجامدا، کە ٤١ ڕۆژی خایاند لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٩ تا ١٥ی تەممووزی ١٩٩٩، ١٨٠ هەزار دەنگدەری پارتی لە پرۆسەی دەنگداندا لە چوارچێوەی ٨٦ بازنەی هەڵبژاردن و ٢٢٦ بنکە بەشدارییان کرد و نوێنەرانی کۆنگرەیان هەڵبژارد.
بەستنی کۆنگرەبەسترا کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە (هۆڵی زەرد) لە هەولێر بە دروشمی (ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی) و بە ئامادەبوونی ١٤٧٣ نوێنەر کە ٨٪یان ژن بوون. تێیدا بۆ جاری چوارەم و بە کۆی دەنگی نوێنەران مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە، و لەسەر پێشنیاری سەرۆک بارزانی، عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردرایەوە. هەروەها جارێکی دیکە ناوی پارتی گۆڕدرا، وەک لە کۆنگرەی داهەم لە (پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو) بۆ (پارتی دیموکراتی کوردستان)، و چەند بڕیارێک تێیدا دران، گرنگترینیان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دامەزراوە حیزبی و سەربازییەکان بوو، کە ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لە ٣٧ ئەندامەوە بۆ ٣١ ئەندامی کارا و نۆ ئەندامی یەدەگ کەمکرایەوە، هەروەها مەکتەب سیاسی بە (٩) ئەندام و بە دەنگدانی نهێنی هەڵبژێردرا.
پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەم شێوەیە پێکهاتەی پارتی دیاریکرد: خانە، خانەی سەرەکی، لێژنەی ڕێکخستن، لێژنە ناوچەی، لێژنەی لق، کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەب سیاسی، سکرتێری مەکتەب سیاسی، جێگری سەرۆک و سەرۆک. هەروەها دەستەی ناوەندیی پشکنین و چاودێری لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە دیاریکرا و ئەندامێکی مەکتەب سیاسی سەرپەرشتی دەکرد.
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی:
٣- فازڵ میرانی
٤- دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس
٨- جەوهەر نامیق سالم
٩- زەعیم عەلی
١١- محەمەد مەلا قادر
١٢- دکتۆر کەمال کەرکوکی
١٣- دکتۆر جرجیس حەسەن
١٤- کەریم شنگالی
١٥- نوری عەلی محەمەد ڕەحمان ناسراو بە نوری حەمە عەلی
١٦- عارف تەیفوور
١٧- سەعد عەبدوڵڵا
١٨- فڕانسۆ هەریری
١٩- فەرەیدوون محەمەد عەبدولڕەحمان ناسراو بە فەرەیدوون جوانڕۆیی
٢٠- سەڵاح دەلو
٢١- ڕەمزی شەعبان
٢٢- عومەر بۆتانی
٢٣- شیرین ئامێدی
٢٤- جەمال عوسمان کارسوڵ ناسراو بە جەمال مورتکە
٢٥- سەرباز نادر عەلی ناسراو بە سەرباز هەورامی
٢٦- عومەر عوسمان میرکەسۆری
٢٧- بروسک نوری شاوەیس
٢٨- سەفین موحسین حەمەد ئەمین ناسراو بە سەفین دزەیی
٢٩- قادر قادر عەلی
٣٠- عیزەدین بەرواری
٣١- یونس ڕۆژبەیانی
ئەندامانی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی:
٢- مەحموود محەمەد
٣- مەسعود ساڵەیی
٤- عەبدولموهەیمەن بارزانی
٥- جەعفەر ئیبراهیم حاجی ناسراو بە جەعفەر ئیمینکی
٦- عەبدوڵڵا ئاکرێی
٧- دیاری حوسێن
٨- قادر جەباری
٩- دکتۆر حەسەن محەمەد سوورە
لە ڕۆژی کۆتایی کۆنگرەدا، بۆ جاری سێیەم لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانیی نەمر بەخشرایە سی و حەوت کەسایەتی لە سەرکردە و هاوڕێکانی بارزانی.
لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا دەستەی مەکتەب سیاسی هەڵبژێردرا، کە ئەمانەن:
٤- جەوهەر نامیق سالم
٥- فازڵ میرانی
٨- دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس
٩- زەعیم عەلی
سەرچاوەکان:* مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرە و کۆنفرانس (بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ)، دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆکسانا – ٢٠٢١).
* محەمەد مەلا قادر، تۆماری خەبات، مێژوویەکی کورتی پارتی و بارزانیی نەمر، چاپی سێیەم، (هەولێر چاپخانەی ئاراس، ٢٠١٢).
* دوێنێ کۆتایی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کۆنگرەی (١٢) هات، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٣٢، هەولێر، هەینی، ٩ی تەممووزی ١٩٩٩.
* سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامەی برایەتی، ڕۆژنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٢٩٣٩، هەولێر، چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩.
* بەڕێز مەسعود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە، ڕۆژنامەی برایەتی، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٢٩٤٧، هەولێر، پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩.
* هەڵبژاردنەوەی کاک مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی و کاک عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆک، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٤٦، هەولێر، هەینی، ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩.
* شەعبان عەلی شەعبان، هەندێک زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر- چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٣).
* بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دووەمی پارتیدا پەسەندکرا کە لە ڕێکەوتی ٦-١٤ / ١٠/١٩٩٩ بەسترا (هەولێر- چاپخانەی ڕۆژهەڵات).
* هەڵبژاردنی کۆمیتەیەکی ناوەندی نوێ کە لە ٣١ ئەندام و ٩ ئەندامی یەدەگ پێکهاتووە، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٤٦، هەولێر، هەینی ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩
* هەڵبژارد کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی ناوەندی نوێ، ڕۆژنامەی برایەتی، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ٢٩٤٨، هەولێر، یەکشەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩.
* لە کۆنگرەی دووەمی پارتیدا، ڕۆژنامەی ئێوارە گوڵان، دەزگای گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ژمارە ٤٨٧، هەولێر، شەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩، ل ١، هەڵبژاردنی کۆمیتەیەکی ناوەندی نوێ کە لە ٣١ ئەندام و ٩ ئەندامی یەدەگ پێکهاتووە، سەرچاوەی پێشوو.
* دابەشکردنی میدالیای بارزانی، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٤٦، هەولێر، هەینی، ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩.


