
حسۆ کانیەلنجی
فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٠ ئەنجام

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

حسێن میرخان غەزالى (١٩٣٢-١٩٨٣ )، ناسراو بە حسۆ میرخان ژاژوکى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دوازده‌ی پاسه‌وانی سنوور،سەرقۆڵ، فەرماندەى هێزی کاوە بووە.
هەڵبژێردراوشۆڕشی ئهیلوول- (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئهیلوول – ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٦١). به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا، تا ساڵی ١٩٧٥ و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌رده‌وام بوو.

حكومه‌تی عێراق كه له ڕێككه‌وتنی ١١ی ئازار پاشگه‌ز بووه‌وه و وتووێژه‌كانی په‌كخست له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول، به‌و نیازه شه‌ڕی ده‌ست پێكرده‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی به شۆڕش بهێنێ، به‌و پێیه‌ی كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاگربه‌ست ...

وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف، ناسراو به وریا ساعاتی، ساڵی ١٩٧٦ له كۆنفرانسی برلین بووەته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ له به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بێداوی سه‌ركردایه‌تی كاتی بووە...

نیازى خراپى بەعسییەکان دواى کودەتاى ٨ى شوباتى ١٩٦٣ بەرانبەر گەلى کورد لەو کاتەوە دەستى پێ‌کرد کاتێ کەوتنە پێکهێنانى بەدناوترین ڕێکخراوى چەکدارى بەعسى لە مێژووى وڵاتى عێراقدا، ئەویش ڕێکخراوى (حەرەس قەومى) بوو...

دەروێش میرۆ محەمەدئەمین (١٩٢٥-٢٠٠٠)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە،سەرقوڵەى پاسەوانەکانى سەرۆک مەسعود بارزانیی بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

حەسەن عەلى حەسەن (١٩٢٦-٢٠١٣)، ناسراو بە حەسەن عەلى شێروانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرپەل بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

ساڵح عه‌لی محه‌مه‌د (١٩١٠-٢٠٠٢ )، ناسراو به ساكۆ عه‌لی یان ساكۆ كانیه‌لنجی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرلق، فەرماندەی سریە، فەرماندەى هێز بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

سلێمان سلێمان به‌كرخان (١٨٩٨ -١٩٧٤)، ناسراو به سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کرووە.

زرار سلێمان سلێمان (١٩٢٤ -٢٠١٨ )، ناسراو به زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و پلەی ئەفسەر بووە و ماوەیەک قائیمقامى نەغەدە بووە،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و یاریده‌ده‌ری به‌تالیۆن بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ ی باشووری کوردستان کردووە.