
کۆنگرەی دوازدەیەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان - هەولێر ٢٠٠٧
کۆنگرەى دوازدەیەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، لە ڕێکەوتى ٢٣ى ئەیلوولى ٢٠٠٧، لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەسترا.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٨٠ ئەنجام

کۆنگرەى دوازدەیەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، لە ڕێکەوتى ٢٣ى ئەیلوولى ٢٠٠٧، لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەسترا.

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....
هەڵبژێردراومەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.....

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ئازا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به ئازا خه‌فاف و هه‌ژار، ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفرانسی به‌رلین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیه‌مدا له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوور كه‌وتووته‌وه، ساڵی ١٩٩٣ له دوای یه‌كگرتنی پارتی گه‌ل له‌گه‌ل پارتی، جارێكی‌تر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتووه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود عه‌زیز، ناسراو به فەلەکەدین کاکەیی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩و ١٩٨٩ له كۆنگره‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ١٩٨٥ كراوته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، هه‌ڵگری مێدالیای بارزانیی نه‌مره.

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

جەوهەر نامیق سالم ئیسماعیل، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ به ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگرەوە به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هه‌ڵبژێردراوه...

ئەندازیار و سیاسەتمەدار ڕۆژ نوری سدیق عه‌لی، ناسراو به (دكتۆر ڕۆژ، ڕۆژ نوری شاوێس)، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، له كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣، دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر بە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ناسراو به (مولازم ڕه‌شید سندی)، ساڵی ١٩٥٤ چووەته كۆلێژی سه‌ربازی له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌ی پارتیدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری هەڵبژێردراوە.

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان خدر، ناسراو به سامی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ساڵح، دارا، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووە له ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٦ بووەته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق...

محه‌مه‌دساڵح ئیبراهیم جومعه،ناسراوە بە دکتۆر محەمەدساڵح جومعە ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له ئه‌وڕوپاوه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیەم به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

مامۆستا عەبدولعەزیز تەیب ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه.