هەڵبژێردراومەسعود بارزانی
مەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.....
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٥٠ ئەنجام
هەڵبژێردراومەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.....

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له كه‌شێكی ئاسایی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

كۆنگره‌ی یه‌كه‌م یاخود (دامه‌زراندن)ی پارتی دیموكراتی كوردستان - (پارتی دیموكراتی كوردی عێراق - ١٦ی ئابی ١٩٤٦)، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی له بەغدا بە ئاماده‌بوونی ٧٠ نوێنەر له كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردی باشووری كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌سترا و تێیدا دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێ له باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا.

عومەر مستەفا، ناسراو به عومەر دەبابە، یاساناس، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٨ له به‌غدا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه کردووە، له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٦٤ له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخرایه‌وه،له ساڵی ١٩٩٢ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە.

فاتیح محەمەد ئەمین مورته‌زا، ناسراو به فاتیح محەمەد ئەمین به‌گ، فاتیح سیامه‌نسووری و بروسك، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شەشەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ( ٢٠٠١ -٢٠٠٥ )بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه.

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ئازا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به ئازا خه‌فاف و هه‌ژار، ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفرانسی به‌رلین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیه‌مدا له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوور كه‌وتووته‌وه، ساڵی ١٩٩٣ له دوای یه‌كگرتنی پارتی گه‌ل له‌گه‌ل پارتی، جارێكی‌تر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتووه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١ی ته‌مووزی ١٩٧٠)، دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ له گوندی ناوپردان ئه‌نجامدرا.....

نوری سدیق عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به ئه‌ندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێراوه.

فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود عه‌زیز، ناسراو به فەلەکەدین کاکەیی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩و ١٩٨٩ له كۆنگره‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ١٩٨٥ كراوته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، هه‌ڵگری مێدالیای بارزانیی نه‌مره.

نوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا، ساڵی ١٩٤٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.

فەڕەنسۆ تۆما كانون، ناسراو به فەڕانسۆ هه‌ریری،مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک سه‌ربه لێژنه لقی دوو، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی١٩٩٢ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنگرەكانی یانزدە و دوانزدە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی (١٩٩٦ - ٢٠٠١) پارێزگاری هه‌ولێر بووه.

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...