پەرتوکی دەنگی
ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان (١٩٦١-١٩٧٠)
ەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی سنووری جوگرافی و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکانە، سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باسی سنووری جوگرافی ناوچە ئازادکراوەکان، چۆنییەتی بەڕێوەبردن و کێشە و گرفتەکانی و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکان و ڕاگەیاندنەکانی شۆڕش، دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و کێشە و گرفتەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان و دادگاکانی شۆڕش و جۆرەکانی دادگا لە ناوچە ئازادکراوەکان و تایبەتمەندی و گرنگی دادگاکانی شۆڕش و سەرچاوەی دارایی دادگاکانی شۆڕش و پشکنین و وردبینی دادگاکان، دەکات. بەشی دووەمی پەرتووکەکە باسی بارودۆخی ئابووری، ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ناوچە ئازادکراوەکان دەکات، لە سێ تەوەر پێکدێت: لەبارەی بەروبومی کشتوکاڵ لە ناوچە ئازادکراوەکان و بەروبومی داری بەردار و بەروبومی سروشتی و دارستان و بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و پاڵپشتی و هاوکاری جووتیار و دانیشتوانی ناوچە ئازادکراوەکان بۆ شۆڕش، ئاژەڵداری و شێواز و چۆنیەتی کاری مەڕداری لە ناوچە شاخاوییەکان و شەو بەکێو(شەوین) و گرفتەکانی بەردەم کەرتی ئاژەڵداری، بازرگانی و جۆرەکانی بازرگانی و پیشەوەرییە. بەشی سێێەمی لە بارەی...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی






