

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لە فۆرمی کتێبێکدا ئامادە کراوە کە لە لێکۆڵینەوەیەک
و سێ کتێب و فەرهەنگێک پێک دێت.
کتێبی یەکەمی لەسەر ڕێکارەکانی سیخوڕییە، تیۆری و پراکتیکی هەواڵگری (ئیستخبارات) لە چینی کۆن و لە پێشەکییەک و چەند بابەتێک دەربارەی سیخوڕی، نهێنی و ڕێکارەکانی دژبەر، چالاکییە شاراوەکان و شەڕی دەروونی، تیۆرییەکانی هەڵسەنگاندن و هەواڵگری، کەسایەتی، جێبەجێکردنی پرۆسەی هەواڵگری، نیشانەکانی دەوڵەتی تێکچوو، هەواڵگریی سەربازی و مەیدانی پێک دێت.
کتێبی دووەم باس لە هەواڵگری، لە نهێنییەوە بگرە تا سیاسەت دەکات و تێیدا پێشەکییەک و چەند بابەتێک هەن: هەواڵگری چییە، پەرەسەندنی ئاژانسەکانی هەواڵگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پرۆسەی هەواڵگریی کێ بۆ کێ چی دەکات؟، کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێساکان، شیکردنەوە، دژەهەواڵگری، چالاکیی نهێنی، ڕۆڵی سیاسەتمەداران، چاودێری و بەرپرسی، بەرنامەی هەواڵگری، پرسی ئەخلاقی لە هەواڵگریدا، ئاژانسەکانی هەواڵگریی بیانی باس دەکات.
کتێبی سێیەمی لەسەر هونەری سیخوڕییە، لە پێشەکییەک و چەند بابەتێک پێک دێت: کێ سیخوڕی دەکات؟ چالاکییە سیخوڕییە بەناوبانگەکان، ئاژانسە ئەمنییەکانی ئەمریکا، مۆسکۆ شاری سیخوڕەکانە، تێکدان، ئامێرەکانی شاردنەوەی پەیام، شوێنی دیدارە شاراوەکان، چەک، چۆن ببیت بە سیخوڕ، چارەنووسی سیخوڕیش لەخۆ دەگرێت.