

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی چەند بەڵگەنامەیەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٠٩-١٩٤٥دا سەبارەت بە شۆڕش و تێکۆشانی کوردی، کە زۆربەیان بە شێوەی ڕاپۆرت و نامە لە نێوان بەرپرسانی بەریتانیدا ئاڵوگۆڕ کراون.
بەڵگەنامەکان بەپێی ئەو بابەتانەی کە لە پێشەکی و بەڵگەنامەکانی بە زمانی عەرەبی پێکهاتوون ڕێکخراون، بابەتەکانی بەڵگەنامەکانیش بریتین لە: بزووتنەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی ساڵی ١٩١٤، شێخ ئەحمەد بارزانی و کۆمەڵەی پشتیوانی کورد، مەلا مستەفا بارزانی و نوری سەعید، دۆخی کوردستان لە ساڵی ١٩٢٩دا، بەکر سدقی و کورد و کەمینە نەتەوەییەکان لە عێراق، کۆمەڵەی زانستی و ڕۆڵی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورددا، پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی مستەفا کەمال پاشا بۆ کوردستانی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٢دا، مەلا گەورە و ئینگلیز، پەیوەندییەکانی کورد و ئەڵمانیای نازی، کورد و بزووتنەوەی ڕەشید عەلی گەیلانی لە ساڵی ١٩٤١دا، بزووتنەوەی شێخ سەعید حەفید ١٩٠٩، ڕۆڵی کۆمەڵەی خۆیبوون لە بزووتنەوەی نەتەوەییدا، سمکۆی شکاک و مستەفا پاشا و مارشەمعون، دەقی نامەی مستەفا پاشا بۆ کوڕەکەی، شێخ مەحموود و سمکۆی شکاکیش لەخۆ دەگرێت.