
شۆڕشی دووەمی بارزان
- Books

ئەم کتێبە لە پێشەکییەک، چوار بەش و پاشکۆی بەڵگەنامەکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی کتێبەکە باس لە بارودۆخی سیاسی ناوچەی بارزان لە ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩) دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە باس لە ڕووداوە سیاسییەکانی عراق لەنێوان ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩)، ڕاپەڕینی خەلیل خۆشەوی لەنێوان ساڵانی (١٩٣٤-١٩٣٦) - قۆناغی دەربەدەری شێخانی بارزان دەکات.
بەشی دووەمی ئەم کتێبە باس لەو هۆکارانە دەکات کە بوونە هۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان و لە سێ تەوەر پێکهاتووە: کاریگەری، ڕۆڵ و خەباتی سەرکردەکانی تەکیەی بارزان، جەنگی جیهانی دووەم و کاریگەرییە سیاسی و ئابوورییەکەی لەسەر باشووری کوردستان و سەرهەڵدانی حزب و کۆمەڵە سیاسییە کوردییەکان.
بەشی سێیەم باس لە شۆڕشی دووەمی بارزان لە سەرەتای قۆناغی چەکدارییەوە تا قۆناغی دانوستان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ تا ٣ی حوزەیران دەکات،
لە سێ تەوەر پێکهاتووە: دەربەدەری مستەفا بارزانی تا هەڵگیرسانی شۆڕش، قۆناغە سەرەتاییەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان و دانوستانەکانی نێوان سەرکردایەتی شۆڕش و حکوومەتی عراق.
بەشی چوارەم باس لە تێکچوونی پەیوەندییەکان، سەرلەنوێ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و دەرەنجامەکانی دەکات. دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت: گرژییەکانی نێوان حکوومەت و سەرکردایەتی شۆڕش و سەرکوتکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان و دەرەنجامەکانی.