نامەکانی شۆڕش١٠/٢٧
دوژمن لە دۆڵى شەهیدان ڕایکرد

- نێرەر
- هێزی کاوە
- ژمارەی نامە
- ٥٤٣
- وەرگر
- بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
لە شەوي ٢٤-١٠/٢٥ حکومەتي بعثي فاشست دەستي کرد بە ھجومەکي درندانە بەرو دولي ھیلانە و اکویان و بشدەر و تا ئیستا نەیتوانیوە لە گوندي زونگ و گرد تی نەپریون و پ.م کاني لقي دولي شەھیدان و لقي بشدیان مجالي بە خائن نەداوە بین پیشەوە و دوژمن ھلاتوە بەرو خوارەوە پ.م قارەمانەکانمان سوندیان خواردوە بە کوردستان ھەمو بستیکي خاکي دولي شەھیدان ئەکەین بە گورستان بو دوژمنان. شەر بەردەوامە .
دەقی دووبارە نووسراوە
لە شەوی ٢٤لەسەر١٠/٢٥ حکومەتی بەعسی فاشیست دەستی بە هێرشێکی دڕندانە کردووە بەرەو دۆڵی ھیلانە و ئاکۆیان و پشدەر و تا ئێستا نەیتوانیوە لە گوندی زونگ و گرد تێپەڕێت و پێشمەرگەکانی لقی دۆڵی شەھیدان و لقی بشدیان بواریان بە خائنان نەداوە بێنە پێشەوە و دوژمن ھەڵهاتووە بەرو خوارەوە. پێشمەرگە قارەمانەکانمان سوێندیان خواردووە بە کوردستان کە ھەموو بستێکی خاکی دۆڵی شەھیدان دەکەن بە گۆڕستان بۆ دوژمنان. شەڕ بەردەوامە .
