گەڕانەوە
ڤیدیۆ
شۆڕشی دووەمی بارزان، بەشی یەکەم
لەو زنجیرە بەڵگەفیلمەدا، ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٤٣ لە سلێمانییەوە بۆ دەڤەری بارزان، هەوڵەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان بە کورتی دەگێڕدرێتەوە. گرنگترین بابەتەکانی ئەم بەشە لە زنجیرە بەڵگەفیلمی شۆڕشەکانی بارزان: ئامادەکاری و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ ڕوژهەلاتی کوردستان و پاشان بۆ دەڤەری بارزان. هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەت. سەردانی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان. ئامادەکارییەکانی حکوومەت بۆ هێرشکردنە سەر بارزان. دەستپێکردنی شەڕ و گرتنی بنکەکانی پۆلیسی حکوومەت. دەورپێچکردنی بنکەی سەربازیی مێرگەسۆر. شەڕی بەناوبانگی مەزنێ.







