ژیاننامە
لە ساڵی 1920 لە گوندی تێل لە ناحیەی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤێت هاوسەرگیری لەگەڵ تەمەرە عەباس کردووە. کچێک‌یان هەبووە بە ناوی زەینەب کە لە ساڵی 1957 لەدایکبووە. لە حوزەیرانی 12، 1963 تا کانوونی یەکەمی 20، 1963، تەمەرە عەباس لەگەڵ دوو منداڵ لە هەولێر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستگیرکران بەو تۆمەتەی کە هاوسەرەکەی هاوڕێی مستەفا بارزانییە و پێشمەرگەیە، بۆ زیندان برا و دواتر لە گەڕەکی سەیداوە ژیاوە و لەژێر چاودێریدا بووە و لە ساڵی 1965 گەڕاوەتەوە بۆ یەکێتی سۆڤێت، و لە ساڵی 1988 لە کۆمەڵگەی قوشتەپەی هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
بیرەوەری تێکۆشان
لە ئایاری 23، 1947 یاوەری جەنەراڵ مستەفا بارزانی کرد بۆ یەکێتی سۆڤێت و بەشداری لە ڕێڕەوی شەڕی قەطور و شەڕی پردی ماکۆ کرد، و دوای ماندووبوون و زەحمەتی زۆر، لە حوزەیرانی 18، 1947 لە ڕووباری ئاراس پەڕییەوە بۆ یەکێتی سۆڤێت، کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤێت.
دوای گەیشتن بە یەکێتی سۆڤێت، لە حوزەیرانی 19، 1947 لەگەڵ هەموو هاوڕێکانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان، بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا کە بە تێلی دڕکدار دەوردرابوو دانران، و لەلایەن سەربازانەوە پاسەوانی دەکران، و لە ڕووی خۆراک و جلوبەرگ و هاتووچۆوە وەک دیلی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. دواتر بە بڕیاری حکومەتی سۆڤێت، دابەشکران بەسەر ناوچەکانی ئاغدام، لاچین، ئایۆلاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان. لە 10ی ئایاری 1947 گواسترانەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لەسەر دەریای خەزەر لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان، و لە 23ی هەمان مانگ جلوبەرگی سەربازییان پێدرا و ڕۆژانە هەشت کاتژمێر لەژێر چاودێری ئەفسەرانی ئازەربایجانی ڕاهێنانیان پێدەکرا. هاوکات، ڕۆژانە چوار کاتژمێر لەلایەن هەندێک لە هاوڕێ خوێندەوارەکانیانەوە وانەی زمانی کوردی‌یان پێدەوترا.
دوای هەڵسوکەوتی خراپی جەعفەر باکیرۆڤ لەگەڵ هاوڕێکانی، بارزانی بڕیاریدا کەمپە سەربازییەکەی لە کۆماری ئازەربایجانەوە لە ئابی 29، 1948 بگوازێتەوە بۆ کەمپی چیرچیک لە نزیک تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان، کە لەوێ درێژە بە ڕاهێنانە سەربازییەکانیان بدەن.
لە ئاداری 1949 ئەو و هاوڕێکانی بە شەمەندەفەر دابەشکران بەسەر گوندە لادێییەکانی یەکێتی سۆڤێت و لە کۆلخۆز (زەویێک کە خەڵک لە حکومەتیان وەردەگرت و دواتر پشکی حکومەتیان دەدایەوە) کاریان کرد.
دوای هەوڵێکی زۆر و نامەی زۆری جەنەراڵ بارزانی بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەستی ستالین کە تیایدا بارزانی باسی کێشەی هاوڕێکانی دەکات و دەستبەجێ بڕیار دەدات لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوڕێکانی بارزانی، و دواجار بڕیاری لیژنەکە ئەوە بوو کە هەموویان لە شاری ڤریڤسکی نیشتەجێ بکرێن، بۆیە لە تشرینی دووەمی 1951 دەچێت بۆ شاری ڤریڤسکی سۆڤێت.
بەدوای شۆڕشی تەممووزی 14، 1958 لە عێراق و گەڕانەوەی جەنەراڵ مستەفا بارزانی، لە شوباتی 25، 1959، ئەو و هاوڕێکانی لێبوردنی گشتییان بۆ دەرچوو بەپێی ماددەکانی 3 و 7 و بڕگەی (الف)ی ماددەی دەیەم و کارکردن بە ماددەی 11 بەپێی یاسای هەموارکراوی ژمارە 19ی ساڵی 1959.
لە 1958 کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم دامەزرا، و لە نیسانی 16، 1959 ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی لە ڕێگەی کەشتیی گرۆزا لە ڕێگەی بەندەری بەسرە لە باشووری عێراق گەڕانەوە کوردستان. لە 1963 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کرد.
سەرچاوەکان:
- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
- ڕێكاری مزویری، ژنێن رۆس و ڕاگواستن و ئه‌نفال و كۆمه‌لكوژی، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر – چاپخانه‌ی مناره - ٢٠١٠ز).
- عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١-١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
- كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
- گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩.
- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
- لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م).
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١-١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).
- ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره AI-10، لیستی هه‌ڤاڵانی مسته‌فا بارزانی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، به‌ڵگه‌نامه له‌لایه‌ن سه‌گڤان هاڵۆ پێشكه‌ش كراوه، ٢٠١٦ز.
- ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره HB-50، پارتی دیموكراتی كوردستان، باره‌گای بارزانی، لێژنه‌ی باڵای ناوچه‌ی بارزان، فۆرمی جەوهەر محەمەد عه‌لی عه‌بدوڵا، پیرمام، ١ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز.
- ئیسماعیل گونده‌رۆژی، ئه‌و ئافره‌ته ڕووسانه‌ی كه هاوسه‌ریان پێشمه‌رگه بوون و كه‌وتنه‌به‌ر ڕه‌شگیری، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره ٣٤٦١، هه‌ولێر، ٣ ئایاری ٢٠١٠ز.


