ژیاننامە

شهيد ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایکبووە، بەهۆی بژێوی ژیانەوە ڕووی کردۆتە هەرێمی كوردستان و لە گوندی زەڵمی سەر بە ناحیەی خورماڵ نیشتەجێ بووە و کاری ئاژەڵداری کردووە. شهيد ئەحمەد ڕەحمان خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەدریە ڕەحمان محەمەد بووە، ساڵی ١٩٧٨ شهيد بووە.

خەباتنامە

شهيد ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە قوات البيشمركةى سەر بە بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی نادر هەورامی سەربە هێزی خەباتی الحزب الديمقراطي الكوردستاني کردووە، شهيد ئەحمەد ڕەحمان هەر زوو بۆتە جێی متمانەی قائد بەتالیۆن و گوازراوەتەوە مقر بەتالیۆن و وەک پاسەوانی تایبەتی قائد بەتالیۆن ئەرکی بینیوە.

ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسکۆی ثورة ايلول شهيد ئەحمەد ڕەحمان لە خزمەتی پێشمەرگایەتی دانەبڕاوە و هەروەک پاسەوانی نادر هەورامی لەگەڵ قائدەکەی ئاوارەی بلد ئێران و له‌ سەر حدود نێوان هەردوو بلد بووە.

ساڵی ١٩٧٨ هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئەوکاتی العراق هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پیشمرگة لەسەر حدود و دەڤەری هەورامان، ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر لە سەنگەری بەرگریدا لە هانە گەرمەڵە لەپشت ناحیەی بیارە، شهيد بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای الحزب الديمقراطي الكوردستاني.