ژیاننامە

شه‌هید جەمال عەزیز محەمەد ئەحمەد ناوسراوە بە جەمال دۆڵەسوری، لە ساڵی ١٩٦١ لە گوندی دۆڵە سوری سەربە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە دایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی.  

خەباتنامە

شه‌هید جەمال دۆڵەسوری لە ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی ئەنوەری حاجی عوسمان سەربە ‌هێزی سورێنی لێژنه‌ ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەژداری لە شەڕی سەربازگەی سەراوی ڕژێمی بەعس و شەڕی بنکەی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە کۆمەڵگەی شانێری دەشتی شارەزوور و شەڕی جاشەکانی دەشتی شارەزوور لە ساڵی ١٩٨٢ کردووە.

شه‌هید جەمال دۆڵەسوری لە ساڵی ١٩٨٢ لە شەڕی جاشەکانی دەشتی شارەزوور لە گوندی قوماش، له‌ نه‌به‌ردییه‌كی بێ وێنه‌ ڕاوه‌دووی سوپا و جاش ده‌نێت، به‌ڵام لە نزیک چەمی گوندی قوماش دەکەوێتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێم و بە چەند فیشەکێک بریندار ده‌كرێت، بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌ ده‌ستی جاش و سوپای عێراق خۆی ده‌خاته‌ ناو چه‌مێكی گونده‌كه‌، به‌ڵام به‌برینداری ده‌سڕێژی گوله‌ی لێده‌كه‌ن و هه‌ر له‌وێ شه‌هید ده‌بێت.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.