ژیاننامە

شه‌هید عەزیز محەمەدئەمین ڕۆستەم ڕەسوڵ. لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی بنەسڵاوەی بچووک سەربە پارێزگای ھەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌، پاش دوو ساڵ له‌ ئاواره‌یی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌ر له‌وێش نیشته‌جێ بووه‌، خێزاندار بووه‌ به‌ناوی فاتیمه‌ حه‌مه‌دئه‌مین و خاوه‌نی چوار كوڕ و یه‌ك كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی وه‌لی، حه‌یده‌ر، خالد، مه‌ولود و له‌یلا.

خەباتنامە

شه‌هید عەزیز محەمەدئەمین، ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە لە لقی حەسەن عەلی بڵباس لە بەتالیۆنی دەشتی ھەولێر سەربە ھێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان. ساڵی ١٩٦٩ عەزیز مەحەمەدئەمین  له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی هاوسه‌نگه‌ری ده‌چنه‌ گوندی به‌ستی شه‌رغه‌ت له‌ ده‌شتی هه‌ولێر بۆ پشوودان، به‌ڵام لەگەڵ خۆرھەڵاتن ھێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکە دەگرن، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزی حكومه‌ت عەزیز محەمەدئەمین و چەند ھاوسەنگەرێکی دەستگیر دەکرێن، لە گرتووخانەی ئەمنی ھەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانی کراوون، دوای دەرچوونی بەیاننامەی ١١ی ئازاری و لێخۆشبوونی گشتی ھەموویان ئازاد ده‌كرێن. ساڵی ١٩٧٢ دووبارە چەک ھەڵدەگرێتەوە و بۆتەوە پێشمەرگە لە ھێزی دەشتی ھەولێر تا نسکۆی ١٩٧٥. دوای نسکۆی شۆڕش بۆماوەی دووساڵ ئاوارەی وڵاتی ئیران بووە. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە خالید ئاژگەیی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ھێزێکی لە کوڕ و کەسە نزیکەکانی دروست کردووە و ئامادەیە ھاوشانی پێشمەرگەی ھێزی سەفین بەشداری ڕاپەڕین بکات. لە ڕێكه‌وتی ١١ی ئاداری ١٩٩١ چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و هاوشان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌فین و لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ هێرش ده‌كه‌نە سه‌ر مه‌نزومه‌ی ئه‌منی شیمالی له‌ شاری هه‌ولێر، دوای ڕووبەڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت عەزیز مەحەمەدئەمین شه‌هید ده‌بێت.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.