شەهید مزەفەر حسێن حەمەدئەمین حەسەن، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی دێلزیان سەربە شارۆچکەی دیانای پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و  بەشداریی شەڕەکانی گەلیی عەلی بەگ و ڕواندز و  گەرووی عومەرئاغا و سەرتیزی کردووە. ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت. ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵەکانی لە مێرگە کاروان لە نزیک کێلەشین دەکەونە بۆسەی حزبی دیموکراتی ئێرانەوە و شەهید دەبێت.

سەرچاوە: