شەهید ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسووڵ، لە ساڵی 1969 لە گوندی بەشارەتی سەرووی سەر بە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری جووتیارییەوە سەرقاڵ بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. زمانی کوردی و عەرەبی زانیوە.
لە ساڵی 1982 پەیوەندیی بە ڕێکخستنی نهێنیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەڵەبجە کردووە. لە ساڵی 1987 پەیوەندیی بە هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی گوڵان کردووە. لە لێژنەی ڕێکخستنی سیروانی سەر بە لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە پێشمهرگه.
لە چەندین شەڕ و چالاکیی پارتیزانیدا بەشداریی کردووە. هەندێکیان لە ساڵی 1987 شەڕی قەرەداغ و شەڕی خۆرنەوازان و وشکە ناو و شاخی زەردە و شەڕی خورماڵ و ئەحمەد ئاوا لە هەڵەبجە و لە ساڵی 1988 شەڕی سیروان و شەڕی گوندی تەپەکورە بەشدار بووە.
لە شەوی 15 لەسەر 16ی ئاداری 1988 بە مەبەستی گرتنی بازگەیەکی سوپای عێراق لە گوندی زەمەقیی دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە ناو کەمینێکی سەربازانی سوپای عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری شەهید بووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان


