شەهید جبرائیل فەقۆ میکائیل، لە ساڵی ١٩١٢ لە گوندی تاوکێ لە شارۆچکەی سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و  دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی سەرەتاىى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی دیانا لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.