جەبار محەممەد شەریف، بە ناوی (جەبارە حاجی شەریف) ناسراوە و لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی وڵێسەمتی سەر بە قەزای سەید سادق لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریکی بووە. لە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ کۆمەڵگای زۆرەملێی شانێری گواسترایەوە و براکەی بە ناوی سەلاح محەممەد لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨١ لە بنکەی هێزی سورێن، کە ئەو کاتە سەر بە لیژنەی ناوچەی دەربەندیخان لە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بووە پێشمەرگە. بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزووری کردووە.

لە ٢٠ی ئابی ١٩٨١ مەفرەزەیەکی چەند کەسی لەگەڵ هاوڕێکانی لە بنکەی سیامێوە، لە کەناری چیای سورێن، بۆ ئەنجامدانی چالاکییە پارتیزانییەکان لە دەشتی شارەزوور چوون. بەڵام لە ٢٣ی ئابی ساڵی ١٩٨١ لە گوندی ناوگێڕدان لە دەشتی شارەزوور کەوتنە ناو کمینێکی هێزی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و دوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە، جەبارە حاجی شەریف و چەند هاوڕێیەکی بە ناوەکانی جەمالە مەلا عەلی و جەبار محەممەد شەریف و ئەحمەد بانیشاری و ساڵحە خالە شەهید بوون.

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.