شەهید جەبرائیل فەقۆ میکائیل، لە ساڵی 1912 لە گوندی تاوکی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بوو و خەریکی کاری کشتوکاڵ بوو و نەخوێندەوار بوو و ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێنابوو.
لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و بووە پێشمەرگە و بەشداریی جەنگە سەرەتاییەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە ساڵی 1963 لە شارۆچکەی دیانە لەلایەن کرێگیراوەکانی ڕێژیمی عێراقەوە شەهید کراوە.
1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


