شەهید جەعفەر ڕەسوڵ حەمەدی، لە ساڵی ١٩٤٤دا لە گوندی جیوانی، سەر بە شارۆچکەی دیانەی پارێزگای هەولێر، لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریک بووە و خوێندنی قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە و ژیانی هاوسەرگیریی پێک نەهێناوە.
لە ساڵی ١٩٦٤دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە هێزی بالەکدا بووە پێشمەرگە و لە شەڕەکانی چیای کۆڕەک و هیندرین و قەڵادزێ و ناوچەکانی هەورامان و هەڵەبجە و دوکاندا بەشداریکردووە. لە ساڵی ١٩٦٩دا لە چیای ئەسۆس لە ناوچەی مەڕگە، لە کاتی هێرشی سوپای عێراق و تیمی جەلال تاڵەبانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، شەهید کراوە.
١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


