محەمەد حاجی مەحمود محەمەد، کە بە حەمەی حاجی مەحمود و کاکە حەمەش ناسراوە، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٥دا پاش ڕووخاندنی شۆڕشی ئەیلوول کۆچی بۆ ئێران کرد، لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٤دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کاتیی عێراق دەستنیشانکرا، لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥دا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی دووەم)، لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦دا بوو بە وەزیری هەرێم (کابینەی پێنجەم)، بە کوردی، فارسی و عەرەبی باش دەزانێت.
خەباتنامەلە ساڵی ١٩٦٨دا تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) دەبێت و لە ساڵی ١٩٦٨دا ڕێزی ئەندامێتی پێ بەخشراوە، لە ساڵی ١٩٧٦دا تێکەڵی ڕیزەکانی کۆمیتەی مارکسی-لینینی دەبێت، لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٦دا تێکەڵی هێزی پێشمهرگه بوو، لە تشرینی دووەمی ١٩٧٦دا بەشداریی شەڕی بانی بینوک لە هەڵەبجە بوو، لە ساڵی ١٩٧٧دا فەرماندەی سێکتەر بوو لە هێزی پێشمهرگهی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی)دا، لە ١٧ی نیسانی ١٩٧٨دا بەهۆی ناکۆکیی بیر و باوەڕەوە دەستی لە ڕیزەکانی کۆمیتەی مارکسی-لینینی کێشایەوە، بەڵام وەک پێشمهرگه لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا مایەوە، لە حوزەیرانی ١٩٨٠دا لە ناوچەی خۆشناوەتی بەرپرسی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) بوو، لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨٠دا لە شەڕی تەپەی سەفای هەڵەبجە فەرماندەیی هێزەکانی یەکێتیی کردووە.
لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠دا تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان بوو، لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨١دا توانی نەوشیروان مستەفا سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە گوندی قاوێڵەی هەڵەبجە دیل بگرێت، لە ساڵی ١٩٨١دا دەبێت بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (کۆنگرەی یەکەم)، لە ١٧ی نیسانی ١٩٨١دا یەکێک بوو لە فەرماندەکانی شەڕی ئالان و حاسڵ لە هەڵەبجە دژی هێزە هێرشبەرەکانی سوپای عێراق، لە ئابی ١٩٨١دا بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان و بەرپرسی لقی سلێمانیی ئەو پارتە، لە هاوینی ساڵی ١٩٨٢دا بەشداریی ڕزگارکردنی ڕێگای هەڵەبجە-سەید سادق بوو، لە ٢ی ئابی ١٩٨٣دا وەک فەرماندەی هێزەکانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) بەشداریی شەڕی شەکرالی-خاکوخۆڵی هەڵەبجە بوو، لە ساڵی ١٩٨٦دا وەک فەرماندەی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە شارەزوور لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) پەیمانی ئاشتیی ئیمزاکرد، لە نیسانی ١٩٨٦دا بوو بە هۆکاری ئاشتیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیالیستی کوردستان.
لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١دا، لە ئازادکردنی شارەزوور، سلێمانی، خانەقین و کەرکووکدا بەشدار بوو، لە ١٩ی ئاداردا نوێنەرایەتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پارتی سۆسیالیست)ی لە کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانیدا بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان و دۆخی ئابووری و ئەمنیی باشووری کوردستان کرد، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بۆ دامەزراندنی کۆمیتەی باڵای چاودێریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بوو، لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢دا بە نوێنەرایەتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە پیرمام بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی بەرەی کوردستانی بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٢دا بوو بە کاندیدی لیستی یەکگرتن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٢دا بوو بە ئەندامی سەرۆکایەتیی پارتی یەکگرتنی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠.٠٨.١٩٩٢ لە هەولێر بەشداریی یەکەمین کۆنگرەی پارتی یەکگرتنی کوردستان بوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧.٠٨.١٩٩٢ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردرا، لە ساڵی ١٩٩٢دا بوو بە ئەندامی دەزگای سەربازیی پارتی یەکگرتنی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٣دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو کۆنگرەی یازدەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا بەڵام ماوەیەکی کەم لەم پۆستەدا مایەوە و لە پارتی جیابووەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ لە دەروازەی سنووریی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو پێشوازیی لە تەرمی سەرۆک مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) و ئیدریس بارزانی (١٩٤٤-١٩٨٧) کرد کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەو شوێنی کۆتاییان لە گوندی بارزانیی پارێزگای هەولێر بردیان، لە ٢٠ی نیسانی ١٩٨٣دا بەشداریی شەڕی کانی بەردینە بوو، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤دا لە هەولێر کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەڕێوە برد، ڕۆژی شەممە ١٨.٠٣.١٩٩٥ لە پیرمام لەلایەن سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو پێشوازیی لێ کرا.
لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٩دا بەشداریی کۆنگرەی دامەزراندنی کۆمەڵەی پێشمهرگه دێرینەکانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان بوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەرپرسی بەرەی کەرکووک بوو دژی هێزەکانی داعش، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی کانوونی دووەم لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لێ کرا.
لە بەرهەمەکانی:
-
شۆڕش و پێشمەرگایەتی - تاقیکردنەوەی حەوت ساڵی شۆڕش ١٩٧٦ - ١٩٨٣ - ١٩٩١.
-
ڕاڤەکردن لە چەند ڕیزێکدا – ١٩٩٣.
-
ساڵنامەی پێشمەرگەیەک - باسی ٢٠ ساڵی تێکۆشانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکات ١٩٧٦ - ١٩٩٦ - بەرگی ١ – ١٩٩٨.
-
ساڵنامەی پێشمەرگەیەک - باسی ٢٠ ساڵی تێکۆشانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکات ١٩٧٦ - ١٩٩٦ - بەرگی ٢ – بێ ساڵ.
-
ساڵنامەی پێشمەرگەیەک - باسی ٢٠ ساڵی تێکۆشانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکات ١٩٧٦ - ١٩٩٦ - بەرگی ٣ – ٢٠٠١.
-
ساڵنامەی پێشمەرگەیەک - باسی ٢٠ ساڵی تێکۆشانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکات ١٩٧٦ - ١٩٩٦ - بەرگی ٤ – ٢٠٠١.
-
ئەحمەد بانیخێڵانی، بیرەوەرییەکانی من، (ستۆکهۆڵم، ١٩٩٧)، ل. ٤٠٩-٤١٠، ٥٣٢.
-
فایەق قادر حەمە ساڵح، کانوونی خەبات، (تاران – چاپخانەی جەنگ – ٢٠١٩)، ل. ٢٣٨، ٢٤٧، ٢٤٩، ٢٥٠.
-
سلێمان مستەفا حەسەن، کورد و سەرپێهاتیی یەکەم، (هەولێر – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١٧)، ل. ٢٨، ٣١، ٣٣، ٦٩، ٧٥، ٢٧٨.
-
ئەردەشیر پیشانگ، کورد لە نیوەی شەڕی ئێران و عێراقدا، (تاران - وەشنگەی مەرز و بۆم - ١٣٩٤ ک.هـ)، ل. ٣٠٦، ٣٢٩، ٣٣٤.
-
باوەر نوورەدین، کورد و کوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبە کوردییەکاندا، بەرگی ٢، بەشی ١، (تاران - چاپخانەی تاران - ٢٠١٦)، ل ١٤٨، ١٨٣، ٣٤٥، ٣٤٦.
-
شەڕی لەسەر عێراق: ڕۆژنووس - بەڵگە - ڕاپۆرت ١٩٩٠ - ٢٠٠٥، (بەیرووت - ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی عەرەبان - ٢٠٠٧)، ل ٥٢٤، ١١٥٩.
-
ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی ٢، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - ٢٠١٩)، ل ٦٨.
-
خەلیف خەفوور، دەفتەری زێڕین، بەرگی ١، (کەرکووک - کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و اجتماعيةی کەرکووک - چاپخانەی کارۆ - ٢٠١١)، ل ٢٥١، ٢٥٢، ٢٥٥، ٢٥٦، ٣٦٠، ٢٦١، ٢٦٣، ٢٦٥.
-
ڕێکار ئەحمەد، یەکبوون و هەڵوەشان، (هەولێر – چاپخانەی باهەست – ٢٠١٦)، ل. ٦٣، ٧٨، ٨٠.
-
سەرهەد یوونس محەمەد، لە شارەزوورەوە هەتا ناسرییە، (هەولێر – چاپخانەی هێڤی – ٢٠١٨)، ل. ١٥٥-١٥٦، ١٦١، ١٨٤.
-
سەلام عەبدولکەریم، ژیانی سیاسی لە باشووری کوردستان ١٩٧٥-١٩٩١، (سلێمانی، وەشانی چوارچرا، ٢٠١١)، ل ١١٢.
-
شاخەوان شۆڕش، قادر شۆڕش چل عامی خەبات و تێکۆشان، (دانیمارک - چاپخانەی خۆیبوون - ٢٠٠١)، ل ١٥٠.
-
ئەیدا ئەلعەلی سری ئەلدین، کورد لە جیهاندا، مێژوو و داهاتوویان، بەشی دووەم، (بەیرووت - وەشانی ماڵی زانستی عەرەبی - ٢٠١٨)، ل ١٩٦.
-
فازڵ ڕەئووف، بەرەو ڕۆژ، بەرگی ١، (هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠١)، ل ١٨٦.
-
فازڵ کەریم ئەحمەد، ئێمە بە خەونە گەورەکان دەرچووین بۆ ڕێگا، بەرگی ١، (سلێمانی - چاپخانەی تاران - ٢٠١٩)، ل. ١٥١، ٣٣٩.
-
فوئاد سادق، باهۆزی سیاسەت، (هەولێر، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و وەشاندن، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٦)، ل. ١١٨-١١٩.
-
محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کورتە مێژووی حزب و کەلتووری بارزانیی نەمر، چاپی ٢ەم، (هەولێر - وەشانی ئاراس - ٢٠٠٧)، ل. ٩٦-٩٧.
-
نەوشیروانی مستەفا ئەمین، لە کەناری دۆنوبەوە بەرەو ناوزەنگ، (بێ شوێن، ١٩٩٧)، ل ١٩١.
-
ساڵنامەی پێشمهرگه، ١٩٧٦ - ١٩٩٦ - بەرگی ٤، (سلێمانی - چاپخانەی دیلان - ٢٠٠٩)، ل ١١٢٦.


