شەهید خەدر عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز، لە ساڵی 1931 لە گوندی دەرگەلەی سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێناوە.

 

لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی 4ی هێزی بالەکدا بووەتە سەرلق، لە شەڕی کۆڕەک و سەرچیا و داستانی چیای هەندرێن بەشداری کردووە. لە 12ی گوڵانی 1966 لە داستانی چیای هەندرێن بە گوللەی ڕژێمی عێراق کوژراوە و یەکەم شەهید و سەرلقی ئەو 25 پێشمەرگە قارەمانە بووە کە لە داستانی هەندرێن بەشدارییان کردووە.

 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان