ساڵح حەبیب حەمە ڕەشید وەهاب لە ساڵی ١٩٧٢دا لە ناحیەی بێیارەی پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، دانیشتووی بێیارە بوو، قوتابی قۆناغی ناوەندی بوو، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی فەوجی فەیروزی بێیارەی سەر بە هێزەکانی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردبوو.
لە ساڵی ١٩٨٧دا کەوتە کەمینی سەربازانی ڕژێمی بەعس لە ناوچەی هەورامان، بە برینێکی قورس بریندار بوو، بەڵام بەو برینەوە توانی لە کەمینەکە ڕابکات، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە ساڵی ١٩٨٧دا پلەی فەرماندەی دەستەی پێدرا.
ساڵح حەبیب حەمە ڕەشید وەهاب لە ساڵی ١٩٨٨دا دوای پێکدادان لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس لە ناحیەی خورماڵ و کەوتنە کەمینی سوپای ڕژێم لەگەڵ هاوڕێکانی شەهید بوو، سەربازەکان تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی گواستەوە و لە گۆڕستانی گەڕەکی سەیوان لەلایەن شارەوانی شارەکە بە خاک سپێردرا.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


