شەهیدی سەباح بەسام نەسرەڵڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو و ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بوو.
شەهید سەباح بەسام نەسرەڵڵا ڕەسول لە تەویلەی سەر بە ناحیەی بێیارە لە ناوچەی هەورامان لەدایک بوو، دانیشتووی تەویلە بوو، کاری کشتوکاڵی دەکرد و خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد.
شەهید سەباح ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی بەتەلیۆنی حەمە حەمە سەعیدەوە کرد کە سەر بە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بنکەکەی لە کەرژاڵ بوو و فەرماندەی هێزەکە لەو کاتەدا نادر هەورامی بوو.
سەباح بەسام نەسرەڵڵا ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی بەرگریی ئەحمەد ئاوا بەشدار بوو، دژی هێرشەکانی سەرباز و جاشەکانی ڕژێمی بەعسی بۆسەر بەرەکانی پێشمەرگە و بەرگرییەکانی ناوچەی هەورامان و ئەحمەد ئاوا، سەباح بەسام نەسرەڵڵا لەگەڵ هاوڕێی پێشمەرگەکەی (کەمال بانیشاری) دوای خۆڕاگری و پێکدادانی توند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێم شەهید بوون.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەزگای ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


