لە چوارچێوەی ئەو شەڕانەی لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کۆمار و هێزەکانی سوپاى عێراق روویاندا، شەڕی گوندی مەلاشێخ بوو، کە هێزی بارزانی رۆڵێکی کارایان تێیدا هەبوو، شەڕەکە بەم شێوەیە روویدا: لە ساڵی ١٩٤٦ و بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە زۆربەی ئەو پێشمەرگانەی کە لە فیرقەی سەردەشت- بانە دانرابوون و خەڵکی ناوچەی سویسنایتی بوون، بەبێ ئاگاداری فەرماندەکانیان لە بنکەکانی دەوروبەری سەردەشتەوە گەڕانەوە بۆ ماڵ و منداڵەکانیان، تەنیا ١٨٠ پێشمەرگە لە مەهاباد و ژمارەیەکی کەمی تر لەوێ مابوونەوە، دوژمن ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و لە شەوی یەکەمی جەژنی قورباندا هێرشی کردە سەر قەڵای وارشۆ- شینۆیی، لەوێشەوە دەستی بە پێشڕەوی کرد بەرەو گوندی مەلاشێخ، بەیانی زووش سێ فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئێران گوندی رەبەتیان بۆردومان کرد.

بۆیە ٦٠ پێشمەرگە لە بنکەی پاسەوانی رەبەت بە فەرماندەیی ساڵح عەبدولعەزیز رووباری کڵۆنیان پەڕاندەوە و لە گوندی مەلاشێخ هێرشیان کردە سەر دوژمن و توانییان ناچاریان بکەن بەرەو سەردەشت پاشەکشە بکەن، لەو شەڕەدا یەکێک لە پێشمەرگەکان بە ناوی حەسەن خانی برباجی هێرشێکی خۆکوژی کردە سەر تانکێکی دوژمن و لە ئەنجامدا شەهید بوو، لە کاتێکدا پێشمەرگەکان تەرمی شەهیدەکەیان دەگواستەوە، دوژمن چووە ناو شاری سەردەشت، هەمان شەو فەسیلێکی تری دوژمن دەستی بەسەر قەڵای وارشیاندا گرت، بەڵام دوای هێرشی هێزی بارزانی سەربازە ئێرانییەکان چەکەکانیان فڕێدا و هەڵاتن و بەرەی شەڕیان بەجێهێشت، بەڵام دوای ئەوەی زانییان رێگای شارەکەیان لێ گیراوە، ناچار بوون بگەڕێنەوە قەڵاکە. زیانەکانی هێزی کوردی لەو شەڕەدا یەک شەهید و پێنج بریندار بوو، زیانەکانی سوپاى عێراق ٢٢ کوژراو بوو، لە نێوانیاندا فەرماندەکەیان بە ناوی خەڵعەت بەری، دەستکەوتی هێزی پێشمەرگەش لەو شەڕەدا بریتی بوو لە دوو مەشینگەنی قورس و ١٨ تفەنگی برنۆ و چەند سندوقێک بۆمبی دەستی و بڕێکی زۆر ذخیره.

سەرچاوەکان:

١- عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هاباد دا ، هه‌ولێر، (ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس- چاپی دووه‌م- ٢٠٠١).

٢- حسین علی رزم آرا، فرهنگ جغرافیایی ایران(آبادیها)استان ٣و٤آذربایجان،تهران، انتشارات دایره‌ جغرافیایی ستاد ارتش،١٣٣٠.