لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە تا شکستى شۆڕش لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت. لە ساڵی ١٩٧٦ دووبارە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان دەکات و لە هێزی بارزان دەبێتە پێشمەرگە. لەسەر ڕاسپاردەی کاک ئیدریس و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵای ڕاستی لقی دوو دێتە ناوچە ئازادکراوەکان و بەشداری چەندین شەڕی وەک شەڕی خێرزوک، باسکی دەرو، گوندی مەزنێ، دەڤەری بارزان و مێرگەسۆر دەکات. لە ٢١ی تەمموزی ١٩٨٠ بەشداری دانانی کەمینێک لە ناحیەی مەزنێ بۆ سەربازانی سوپای عێراق دەکات و لەو چالاکییەدا ٢٩ سەربازی سوپای عێراق دەکوژن. لە ٢٧ی تەمموزی ١٩٨٠ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی هێزەکانی بارزان هێرش دەکەنە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق لە شاری مێرگەسۆر.
لە ساڵی ١٩٨٧ لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی پێشمەرگایەتی لە خواکورک بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەڵام لەوێ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە کۆچی دوایی دەکات و شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
١. ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


