شەهید قادر مەلا حەسەن، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی وەرتێ سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی دەکات بە لیژنەی ناوچەی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشدار بووە، ساڵی ١٩٨٢  لەلایەن یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە گوندی وەرتێ  شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.