شەهید محەمەد حەمە غالب سەعید محەمەد، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی شەشکەی سەر بە ناحیەی خورماڵی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە و خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە.

 

لە ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ھێزەکانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵانەوە کردووە و لە لێژنەی ناوچەی ھەڵەبجەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە پێشمه‌رگه.

 

لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداریی داستانى خواکوڕکی لە ناحیەی سیدەکان کردووە. لە یەکێک لە ھێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر ھێزەکانی پێشمه‌رگه شەهید بووە و ھەر لەوێ لە چیای خواکوڕک بە خاک سپێردراوە. 


 

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان