موهیەدین مستەفا ساڵح، لە ساڵی 1923 لە گوندی کەولەباسەی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و لە ناوچەکەدا کەسێکی ناودار بووە، هاوسەرگیری کردووە.
لە ساڵی 1962دا تێکەڵی شۆڕشی ئەیلوول دەبێت و دەبێتە پێشمهرگه. لە ساڵی 1971 بە فەرمانی مستەفا بارزانی بووە فەرماندەی بەتالیۆنی بارەگای بارزانی و لەژێر چاودێری ئیدریس بارزانی و لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی سیدەکان و سۆران بەشدار بووە. دواتریش دەبێتە فەرماندەی بەتالیۆن لە هێزەکانی بارزان. لە ساڵی 1982دا کاتێک لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی کە لەو کاتەدا ناوچەیەکی ڕزگارکراوی شۆڕش بووە، ژمارەیەک چەتەی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و سووتاندیان و لە پێکدادانێکی سەختدا شەهید بوو.
سەرچاوە:• ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای حزب دیموکراتی کوردستان.


