شەهید مەجید فەتاح مەحمود، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی دێلزیان سەربە شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاری بووە.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات مامۆستا حەمید ئەفەندی بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە. ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی سیدەکان لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید دەکرێت و هەر لەوێش تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێت.

سەرچاوە: