لە ساڵی 1987 مەقسوود فەقێ لەگەڵ شەهید هادی ئامۆکەیی و جەمیل عەزیز ئاغا و محەمەد سلێمان عەزیز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی سنووری لێژنە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، چەندین چالاکیی حیزبایەتی لەو سنوورە ئەنجام دەدەن.

 

لە ساڵی 1991 پاش ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و بەشداری ڕاپەڕین و ئازادکردنی شارۆچکەی خەلیفان و سۆران و شەقڵاوە و شاری هەولێر و کەرکووک دەکات.

 

لە ساڵی 1991 لە هێزی کۆرەک بە فەرماندەیی حوسێن لاوکە سوورچی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ڕەسووڵ فەقێ دەبێت بە پێشمەرگە.

 

لە ساڵی 1994 هەتا 1995 بەشداری شەڕەکانی بەرگریکردن لە یاسا و سەروەری کوردستان لە گوندی دەرسێڵ و ڕۆڵەی زینی وەرتێ و شەڕەکانی دۆڵی ئالانە و کێل کێل و سەری جوانەگا و کەپکی حەمەد ئاغا و گردەزۆز و سیدەکان لە دەڤەری برادۆست کردووە. لە ساڵی 1995 دەبێت بە بەرپرسی بەشی هەواڵگریی فەوجی دوو لە لیوای 31ی دۆڵی بیاو لە سوپای 5ی سپیلک. لە ساڵی 1996 بەشداری ئازادکردنی شاری هەولێر دەکات و هەمان ساڵ لە شاری قەڵادزێ بریندار دەبێت.

 

لە 20ی ئابی 1997 لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید دەکرێت.

 

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.