ساڵی ١٩٧٥ پاش شکستى شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری وڵاتی ئێران دەبێت. لە سەرەتادا دەچنە ئاوارە و کەمپی شنۆی ڕوژههلاتی کوردستان، پاش چەند مانگێک بۆ ئاوارەی ئەنزێل لە سەرپێڵی زەهاو دەگوازرێنەوە، چەند مانگێک لەوێ دەمێنێتەوە و پاشان دەگوازرێنەوە سەرمێل، چەند مانگێک لەوێ دەبێت پاشان بۆ شاری یەزد دەگوازرێنەوە.
لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ پاش ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان، لەگەڵ خێزانەکەی دەگەڕێتەوە کوردستان و لە شاری ڕەواندز نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوتەمەنی خۆی وەک سەید سەلیم و محەمەد زیاد و قادرە گۆچ لە گوندی فەقیانی سەر بە قەزای ڕەواندز پەیوەندی بە هێزی پێشمهرگهکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمهرگه. لە شەڕەکانی گوندی ئاکۆیان و فەقیان و چیای کۆرەک و دارەهیشک و گەرووی بێجان و بەنی چیای هەریر بەشدارییەکی ئازایانە دەکات. بەهۆی ئازایەتی و وێری ئەو پۆلە پێشمهرگه، پەلێک بۆ ئەوان لە سنووری هێزی باڵەک دەکرێتەوە و محەمەد زیاد دەبێتە سەرلق و مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی یش دەبێتە جێگری سەرلق. بۆ بەرگریکردن لە بەرفراوانخوازی سوپاى عێراق دەنێردرێتە ناوچەی دێگەڵەی قەزای کۆیە.
ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٤ لە دەڤەری ڕەواندز و دۆڵی ئاکۆیان و چیای کۆرەک بەشداری چەند شەڕێک دەکات. لە ساڵی ١٩٦٥ لە چیای کۆرەک بەشداری شەڕی تێکشکاندنی سوپاى عێراق دەکات. لە ساڵی ١٩٦٦ لەگەڵ هاوڕێکانی پێشمهرگه، وەک سەید سەلیم و محەمەد زیاد و قادرە گۆچ و مەجید کاروانچی، هێرش دەکەنە سەر سوپاى عێراق و لەسەر چیای کۆرەک و کەپکە قەڵ لە سنووری قەزای ڕەواندز لە دەستی سوپاى عێراق ڕزگاری دەکەن و زیانێکی زۆر بە سوپاى عێراق دەگەیەنن.
ساڵی ١٩٦٦ بەشداری شەڕی دارەهیشک و چیای کۆرەک و دۆڵی ئاکۆیان و دۆڵی ئالانە لە ناحیەی خەلیفان و چیای هندرێن دەکات. لە شەڕی چیای هندرێن مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی بە سووکی بریندار دەبێت و هاوڕێکانی بە تەنیا بەجێی ناهێڵن و دەپەڕێننەوە.
ساڵی ١٩٧٠ پاش بەیاننامەی ١١ی ئازار، محەمەد زیاد دەبێتە سەرلق و مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی یش دەبێتە جێگری سەرلق. هەمان ساڵ پاش پێکهێنانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، لەبەر ئەوەی ئەو زمانی عەرەبی دەزانی دەبێتە ڕەئیس عورەفا. ساڵی ١٩٧١ بەشداری شەڕی کەلەکین دژی جاشە خۆفرۆشەکانی ڕژێمی عێراق دەکات. پاش ئەوەی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ڕەواندز بۆ لێژنەی ناوچەی ئاکرێ بڕیاری گواستنەوەی دەرچوو، داوای لە سەرکردایەتی حزب کردبوو، مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی یش لەگەڵ ئەودا بگوازنەوە، لەبەر ئەوەی پێویستی پێ دەبێت. بۆیە مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی نزیکەی دوو ساڵ لە دەڤەری بادینان وەک پێشمهرگه و جێگری عەبدولڕەحیم جەعفەر ڕۆڵی خۆی بینیوە.
ساڵی ١٩٧٤ پاش پاشەکشەی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی بەیاننامەی ١١ی ئازار و دەستپێکردنی شەڕی دژی خەڵکی کوردستان، مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی دووبارە وەک جێگری سەرلق گەڕایەوە شوێنی پێشووی خۆی، بەشداری شەڕەکانی چیای کۆرەک و دۆڵی ئاکۆیان لە دژی سوپاى عێراق کرد. لە ٨ی ئابی ١٩٧٤ محەمەد زیاد شەهید دەبێت، بۆیە مەمەدێ ڕەش ڕەواندزی لە شوێنی ئەو دەبێتە سەرلق.
ساڵی ١٩٨٥ دووبارە پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمهرگهی شۆڕشی گوڵان دەکات، لەسەر داوای کاک ئیدریس بارزانی هێزێکی پێشمهرگهی ٤٠٠ کەسی پێکدەهێنرێت و دێنە ناوچەی خنێرە لە دەڤەری سیدەکان. بەشداری چەندین شەڕی دژی سوپاى عێراق دەکات، ساڵی ١٩٨٨ بەشداری داستانی خواکوڕکی لە دەڤەری برادۆست کردووە.
سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ لە شاری ڕەواندز لەسەر داوای سەرکردایەتی هێزێکی پێشمهرگه پێکدەهێنرێت، لە ساڵی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بە گوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
١. ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


